لقی شه‌قڵاوه‌ داوای دامه‌زراندنی مامۆستایانی ئایینی ده‌كات‌و، داواش ده‌كات فرۆشتنی ئاره‌ق و بیره‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سنوورێكی بۆ دابندرێت

رۆژی یه‌ ك شه‌ ممه‌ 27/3/2011ز لقی شه‌ قلاوه‌ ی یه‌ كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌ وه‌ ی فراوانی ئاسایی مانگانه‌ ی خۆی له‌ باره‌ گای لق له‌ هاوینه‌ هه‌واری شه‌ قلاوه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسی لق و كارگێرانی لق و لێپرسراوانی ناوچه‌ كانی (شه‌ قلاوه‌)و(پیرمام)و(بالیسان)و(باسرمه‌ )و(هه‌ ریر)به‌رێوه‌ چوو، له‌ كۆبوونه‌ وه‌كه‌، كه‌ دوو كاتژمێری خایاند دواپێشهات و رووداوه‌ كانی سه‌ ر گۆره‌ پانی ناوچه‌ كه‌ به‌ گشتی و هه‌ رێی كوردستان به‌ تایبه‌ تی خرا یه‌ روو ئه‌ م چه‌ ند خاله‌ ی خواره‌ وه‌ش بریاریان له‌ سه‌ ر درا.

1- بریاردرا به‌ زووترین كات له‌ رێگای ناوچه‌ كانه‌ وه‌ ناوی تێكرای مامۆستایانه‌ بۆ لقی شه‌ قلاوه‌ به‌ رزبكرێته‌ وه‌ كه‌ تاكو ئێستادانه‌ مه‌ زراون.

2- داوا له‌ مه‌ كته‌ بی ته‌ نفیزی ده‌ كه‌ین كه‌ یاداشتێكی تایبه‌ ت به‌ پرسی مه‌ شروبات و مادده‌ كحولیه‌ كان بداته‌ لا یه‌ نی په‌ یوه‌ ندیدار بۆ قه‌ ده‌ غه‌ كردنی با لا یه‌ نی كه‌ م سنورداركردنی به‌ تایبه‌ ت له‌ شوێنه‌ گشتی و سه‌ ر جاده‌ و شه‌ قامه‌ كان.


3- ئیدانه‌ ی ئه‌ م كاره‌ قێزه‌ و نه‌ وئاژاوه‌ گێریه‌ ی قه‌ شه‌ ی ئه‌ مه‌ ریكی بكرێت كه‌ له‌ فلۆریدا هه‌ ستا به‌ سووتاندنی قورئانی پیرۆز


راگه‌ یاندنی لقی شه‌ قلاوه‌