راگه‌یاندنی لق:
سهرلهئیٌوارهی رۆژی پێنچ شه‌ممه 24/3/2011 شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لق ومامۆستا مه‌لا عوسمان مامۆستا مه‌لا سابیر‌و مامۆستا مه‌لا یونس مامۆستا مه‌لا عه‌بدولهادی كارگێڕانی لق، به‌شداریانكرد له ئاهه‌نكی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ستۆڕه، كه به‌خشرا به چوار فهقێو قوتابی حوجره‌ی مزگه‌وتی ناوبراو.
ئه‌مه‌و به‌م بۆنه‌یه‌وه شاندی لقمان پیرۆز باییان پێشكه‌ش به هه‌ر چوار مامۆستای بڕوانامه وه‌ر گر كرد‌و، ده‌ستخۆشیشیان له مامۆستای بڕوانامه‌ده‌ر كرد، هیوای له‌ش ساغی‌و به‌رده‌وامیان بۆ خواستن.
|