شاندێكی لقی سۆران سه‌ردانی ناحیه‌ی مه‌زنێ‌ ده‌كات‌و به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ناحیه‌كه‌ ده‌كات

مه‌لا ره‌سوڵ سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
رۆژی 29/3/2011 سێشه‌ممه‌ شاندێكی لقه‌كه‌مان به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، به‌یاوه‌ری به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، سه‌ردانی ناحیه‌ی مه‌زنێی سه‌ر به‌ قه‌زای مێرگه‌سور كردو، له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ به‌رێز سه‌ردار مزوری به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ رۆڵ وپێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی كراو رۆڵی به‌رچاوی لقی سۆران و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌رزنرخێنرا.

دواتر باس له‌ بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان كراو، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌روره‌تی پاراستنی هێمن وئارامی كوردستان كرده‌وه‌و، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردولا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌ باسێكی تری سه‌ردانه‌كه‌بوو.

له‌ كۆتاییشدا دوباره‌ به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی لقه‌كه‌مان وبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆرانی كرد.


پێش نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ شاندی لقه‌كه‌مان به‌شداریان كردله‌رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ناحیه‌ی مه‌زنێ‌ كه‌تیایداجه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه‌ونوێنه‌رانی دام وده‌زگای حیزبی وحكومی ئاماده‌ی بوون .

شایه‌نی باسه‌ له‌رێوره‌سمه‌كه‌دامه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌وته‌یه‌كیدائاماژه‌ی به‌گرنگی وبایه‌خی مزگه‌وتداله‌مه‌رخزمه‌تكردنی كۆمه‌لگای كوردی وپه‌ناگه‌یه‌كی به‌هێزیش بۆهه‌مووشۆرشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستان .هه‌روه‌هاهه‌لویستی ئه‌رێنی وپالپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆبایه‌خدان به‌ئاین وشوێنه‌ پیرۆزه‌كان بۆئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌و له‌دوایشدا به‌چه‌ندین سروودی ئاینی كۆتای به‌ رێوره‌سمه‌كه‌ هات .