ته‌فسیری گوڵشه‌ن، كه وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆزه له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی، له چاپی دووه‌میدا، كه له ساڵی (2007) له چاپخانه‌ی (نشر احسان) چاپكراوه، كه وێنه‌یه‌ك به ده‌ست سایتی (زانایان) گه‌ییشتووه، وشه‌یه‌ك له ناو قورئان زیاد كراوه، ئه‌ویش له سوره‌تی (الحدید) له سه‌ره‌تای ئایه‌تی (28) وشه‌ی (لكم) زیاد كراوه.
ئه‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر له ناو ته‌فسیره‌كه‌ی بووایه جێی چاوپۆشی بوو، كه له‌وانه‌یه به چاپ وای لی َهات بێت ییان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی دیكه، به‌ڵام زێده‌كردن له قورئان هیچ مه‌جالێكی تێدا نییه، هیوادارین چاپخانه‌كه پێداچوونه‌وه بكات، هه‌روه‌ها وه‌رگێڕی به‌ڕێزیش داوای روونكردنه‌وه بكات له‌وانه‌ی ئه‌م شته‌یان كردووه.
|