لقی سلێمانی زانایان به‌شداری سیمینارێك ده‌كه‌ن

محمد كه‌ڵكه‌سماقی- راگه‌یاندنی لقی سلێمانی:

به‌ مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌ لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسه‌رگیری له‌ كۆمه‌ڵگادا به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری , كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك (پی دی ئه‌ی ) و رێكخراوی سه‌یوان به‌هاوكاری فریاگوزاری گه‌لی نه‌رویجی ( ئێن پی ئای ) هه‌ڵسا به‌ سازدانی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینی به‌ ناونیشانی ( رۆڵی ئاین له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هاوسه‌ر گیری به‌زۆر) كه‌ تیایدا جگه‌ له‌ زانایانی ئاینی شاره‌كانی تر ، هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان د.محه‌مه‌د عه‌بدوڵا پێنجوێنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوای لقی سلێمانی و محه‌مه‌د كه‌لكه‌سماقی لێپرسراوی راگه‌یاندنی لق و ژماره‌یه‌كی تر له‌ زانایانی ئاینی سنوری لقی سلێمانی به‌ هاوكاری ئه‌وقافی سلێمانی به‌شداریان كرد .

له‌سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا كه‌ به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد ، ووته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ڕێكخراوی ناوبراوو جێگری وه‌زیری دادی سویدی پێشكه‌شكران و ئینجا به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئاینی هه‌مولا به‌ڕێز د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد .


له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌له‌ هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو وه‌3 كاتژمێری خایاند باسوخواس له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ كراو زانایانی ئاینی بیرو بۆچوونی خۆیان له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ به‌ روونی خسته‌ ڕوو .