راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی ئایینی له سنوره‌كه، به‌ڕێزان كامیل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و د. به‌شیر خلیل حداد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی سۆرانیان كرد.
له ده‌روازه‌ی شاری سۆرانه‌وه به گه‌رمییه‌وه له‌لایه‌ن بهڕٍێز وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه پێشوازیان لێكرا و دواتر له دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای سۆران وه‌فدی میوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كرمانج عزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای سۆران ئه‌نجامدرا باسیان له ره‌وشی ئایینی سنوره‌كه كرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت و پرسی ئه‌مڕۆ كرا.
دواتر وه‌فدی میوان به‌شداریان كرد له دانانی به‌ردی بناغه‌ی هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان له كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاڵه، كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بڕی زیاتر 100 ملیۆن (سه‌د ملیۆن دینار) دروست ده‌كرێت.
له هۆڵی بۆنه‌كانی ئه‌وقافی سۆرانیش، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی سنوره‌كه رێكخرا. وه‌زیری ئه‌وقاف وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو له وته‌كه‌یدا باسی له بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كرد و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی خسته روو له پاراستنی ره‌وشی هێمنی و ئارامی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌و كه‌شه ئازاده كرد كه ئیمڕۆ بۆ مامۆستایانی ئایینی فه‌راهه‌م كراوه و داواشی كرد چۆن له رابردوو مامۆستایانی ئایینی فاكته‌رێكی گرنگی هێمنی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان بوونه، له ئاینده‌شدا له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌و به‌رده‌وامبن. دواتر وه‌فدی میوان به‌شداریان كرد له مه‌راسیمی كۆتایپێهێنانی خولێكی كۆمپیوته‌ر كه بۆ ژماره‌یه‌ك له مامۆستیانی ئایینی سازكرابوو.
له درێژه‌ی چالاكییه ئایینییه‌كان سیمینارێكی كراوه به ناونیشانی (چۆنیه‌تی و شێوازی وتاری ئایینی) بۆ به‌ڕێزان د. بشیر خلیل و مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید و مه‌لا مادح محمد سازكرا. كه له خستنه رووی باسه‌كانیاندا چۆنیه‌تی و شێوازه سه‌ركه‌وتووه‌كانی وتاری هه‌ینییان دیاری كرد و ئاماژه‌شیان به فه‌لسه‌فه و حیكمه‌تی وتار و وتاربێژاندا و چه‌ندین نمونه‌یان خستنه روو، به گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان كۆتایی به سیمیناره كراوه‌كه هات.
جێگه‌ی وتنه بڕیار وایه له ئاینده‌شدا له سنوره‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران كۆمه‌ڵێك چالاكی ئایینی و رۆشنبیری بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئایینی و جه‌ماوه‌ری سنوره‌كه به ئه‌نجام بگه‌ێنێت.
|