به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئه‌مشه‌و سێ مامۆستای ئایینی سنووری لقه‌كه‌مان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان له وتاری هه‌ینی لادراون‌و، هه‌ره‌شه‌شیان لێكراوه ئه‌گه‌ر بچنه‌وه سه‌ر وتاردان، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه مایه‌ی سه‌رنج‌و تێبینی بوو، گله‌ییان له یه‌كێتی زانایان كرد، گوایه بێده‌نگ بوونه له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا.
ئێمه به‌راستی نیگه‌رانین، كه مامۆستای ئایینی ئه‌مجۆره لێدوانانه بدات‌و، له هه‌مبه‌ر راستییه‌كان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت.
بۆ به‌رچاوی هاووڵاتیانی كوردستان وه‌ك لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و سێ مامۆستایه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌یان به‌سه‌ر هاتووه، تاكو ئێستاكه‌ش سه‌ردانی ئێمه‌یان نه‌كردووه‌و، به‌بێ ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ردانی لقه‌كه‌مان یان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكه‌ن، ئێمه راسته‌وخۆ ته‌ده‌خولمان كردووه‌و، به‌رپرسی لق خۆی په‌یوه‌ندی به مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی كرد‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی ئه‌وقافیان كردووه، هه‌روه‌ها مه‌لا مه‌ریوان له كه‌سنه‌زان به هه‌مان شێوه، به‌رپرسی لقی هه‌ولێر‌و ستافه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها خودی سه‌رۆكی زانایان چه‌ندین سه‌ردان‌و هه‌ڵوێستی تووندی مه‌یدانیان نواندووه، به‌ڵام به روونی به‌شێك له هاووڵاتیانی مزگه‌وتی كه‌سنه‌زان رازی نین وتاریان بۆ بخوێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه رێگر، كه بتوانین كاری پتر بكه‌ین، هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت مه‌لا سامانیش له مه‌خمور، ئه‌و هه‌رچه‌نده كارمه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو كارمه‌ندی موسڵه، به‌ڵام له‌و كاره‌و له چه‌ندین كاری پێشتریش ئێمه پشتیوانی زۆرمان لێی كردووه.
به كورتی یه‌كێتی زانایان وێرای چه‌ندین كۆسپ، چه‌ندین هه‌ڵوێستی مه‌یدانی هه‌بووه، كه ته‌نها له‌به‌ر پاراستنی سومعه‌ی ئه‌و مامۆستایانه ته‌واوی ماندوبوونه‌كه‌مان باس ناكه‌ین، چونكه ئه‌ركی خۆمان به‌جێگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایانه‌ش ده‌بوو راستیه‌كان وه‌كو خۆی بگه‌یه‌نن.
بۆیه ئێمه لێره‌وه وێرای نارازیبوونمان به لابردنی ئه‌و مامۆستایانه‌و، به تووندیش وه‌ك چه‌ندین جاری دیكه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتیش‌دا هیوادارین مامۆستایان له‌و حاڵه‌تانه سه‌ردانمان بكه‌ن‌و، كێشه‌ی هاووڵاتیان، كه هه‌ندێكیان ئیمزاشیان له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دیكه تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن، بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانیش راستییه‌كان بزر نه‌كه‌ن، ئاماده‌شین روو به‌رووی ئه‌و مامۆستایانه‌و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن‌و، به به‌رچاوی هاووڵاتیانیش ئه‌و راستیانه روونتر بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گله‌یی زۆریشمان له هه‌رسێ كه‌ناڵی (سپێده‌و كه‌ی ئێن ئێن‌و په‌یام) هه‌یه، كه پێویست بوو، وه‌ك ئه‌خلاقێكی رۆژنامه‌ڤانی رای ئێمه‌شیان وه‌رگرتبایه.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
31/3/2010
|