یه‌كێتی زانایان به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی مامۆستا كامه‌ران ده‌كات

یه‌كێتی زانایان، وه‌ك تاكه‌ رێكخراوی زانایانی ئایینی، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ بۆ گرفته‌كانی به‌رده‌م مامۆستایانی ئایینی له‌ هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ بێت.

له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌میدا بۆ رزگاركردنی مامۆستا كامه‌ران، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی تایبه‌تی یه‌كێتی زانایان له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی سلێمانی له‌ چه‌ند سه‌ردان‌و جووله‌ی مه‌یدانیدا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگا پیشه‌یی‌و رێكخراوه‌یی‌و یاساییه‌كان بگرنه‌ به‌ر به‌مه‌بستی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستگیركردنی مامۆستا كامه‌ران‌و، رزگاربوونی.