كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه 201 مامۆستای ئایینی هه‌ولێر ئیمزایان كۆكردۆته‌وه‌و، پشتیوانی له داواكانی خۆپیشانده‌ران دهكهنو، داوا ده‌كه‌ن ئه‌و مامۆستایه‌نه‌ی له وتار لادراون بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
له‌و باره‌وه یه‌كێتی زانایان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆهوه، تێیدا روونی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و داوایانه شتێكی نوێیان تێدا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌مان ئه‌و داوایانه‌ن، كه پێشتر یه‌كێتی زانایان چه‌ندین جار جه‌غتی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، نه‌ك وه‌كو ئیمزا، به‌ڵكو وه‌كو پڕۆژه داویانه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه پێیان وایه پێویسته به ده‌سته جه‌معی كار بكه‌ین، نه‌ك په‌رته‌وازه‌یی، روونیشی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان پشتیوانی هه‌موو مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌موو شتێكیان پێكڤه بێت. داوا له حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش ده‌كه‌ن، مامۆستایانی ئایینی بۆ مه‌رامی سیاسی حزبی به‌كار نه‌هێنن.
درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه له خواره‌وه بخوێنه‌وه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
له رێگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست، كه كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی شاری هه‌ولێر ئیمزایان كۆكردۆته‌وه، تێیدا پشتیوانی له داواكانی خۆپیشانده‌ران دهكهنو، داواش ده‌كه‌ن ئه‌و مامۆستایانه‌ی مامۆستایانی ده‌ستگیركراو ئازاد بكرێن‌و، ئه‌وانه‌ی له وتاری هه‌ینی لادراون بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
ئێمه وه‌ك تاكه رێكخراوی شه‌رعی زانایانی ئایینی به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه پشتیگری داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان‌مان كردووه‌و، هه‌ر مامۆستایه‌كیش ده‌ستگیر كرابێت، یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابێت، وێڕای ئیدانه‌كردن پشتیگریشمان كردوونه، ئه‌وانه‌ش كه له وتاره‌كانیان لادراون، له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئێمه پشتیوانیمان كردوونه‌و، ئه‌و مامۆستایانه‌ش خۆیان ده‌زانن، كه یه‌كێتی زانایان چ رۆڵێكی هه‌بوو.
به‌ڵام په‌رته‌وازه‌بوونی زانایانی ئایینی، ته‌نها زانایانی ئایینی تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین، هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له هه‌ر شوێنێك بێت ئێمه به ئه‌ندامی خۆمانی ده‌زانین‌و، به ئه‌ركی خۆشمان ده‌زانین پشتگیریان لێبكه‌ین، یه‌كێتی زانایانیش هه‌موو بیرۆبۆچوونه جیاوازه‌كانی له‌خۆگرتووه‌و، ماڵی هه‌مووانیشه، بۆیه داوا له‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ین، له بری هه‌موو ئه‌و شتانه پێویسته بێن پێكه‌وه دابنیشین‌و، ئاماده‌ین په‌یامی ئه‌وان به‌وپه‌ڕی پشتیوانییه‌وه به هه‌موو شوێنێك بگه‌یه‌نین‌و، له ئه‌نجامه‌كانیش ئاگاداريان بكه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه گله‌یی برایانه‌مان له‌و مامۆستایانه هه‌یه، ده‌بوو نوێنه‌رایه‌تی زانایانیان كردبایه‌و، دڵسۆزانه پهیامو داخوازی ئه‌وانیان به ئێمه گه‌یاندبا، چونكه ئه‌وه‌ی له‌و داخوازییانه هاتووه، شتێكی نوێ نییه، به‌ڵكو له یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌وه، تا ئێستاكه چه‌ندین جار دووپات‌مان كردۆته‌وه‌و، به پڕۆژه‌ش داومانه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان.
داواش له حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، چ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن، یان ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن، مامۆستایانی ئایینی بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كار نه‌هێنن، پێویسته پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان خۆیان داوای خۆپیشاندان بكه‌ن، نه‌ك له رێگای مامۆستایانی ئایینیه‌وه، چونكه ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه.
جارێكی دیكه‌ش به تووندی ئیدانه‌ی دهستگیركردنو هه‌ڕه‌شه‌لێكردن‌و لادانی مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین‌و، پشتیوانی خواسته ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین‌و، داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین، هه‌نگاوی خێراتر‌و زووتر بهاوێت بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر، هه‌موو لایه‌كیش به‌تایبه‌تی زانایانی ئایینی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه، تا كۆتایی پشتیوانی له مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
03/04/2011
|