هه‌ره‌شه‌كردن له مامۆستایانی ئایینی‌و ده‌ستگیركردنیان هه‌مووانی نارازی كرد، یه‌كێتی زانایان زۆر به تووندی ئیدانه‌ی كرد، ئه‌مرۆش دوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، دووباره به تووندی ئیدانه‌یان كرد‌و، هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان چه‌ندین هه‌نگاوی عه‌مه‌لی هاوێت، ئه‌ویش به‌بێ جیاوازی بۆ مامۆستا كامه‌ران‌و مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵا، خۆشبه‌ختانه دوای كۆی هه‌وڵه‌كان ئه‌مرۆ بریار درا مامۆستا محه‌مه‌د رزگار بكرێت‌و، ئه‌نجام رزگار كرا.
یه‌كێتی زانایان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به كارێكی ئیجابی داده‌نێت، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵمه‌تی هێرشكردن‌و ده‌ستگیركردنه ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران كرد‌و، به‌بێ دوو دڵی رامان گه‌یاند: ناتوانین له ئاست ئه‌و كارانه بێده‌نگ بین، له‌لای خۆمانه‌وه په‌یوه‌ندیمان به چه‌ندین شوێنی باڵای ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد، هه‌روه‌ها لقی سلێمانیش له‌و نێوه‌دا زۆر هه‌وڵیاندا، دیاره له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دران، كه زۆر لایه‌ن به‌رده‌وام بوون، خۆشبه‌ختانه ئه‌مشه‌و مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان رزگار كرا، ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه سوپاسی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین، كه گوێیان لێگرتین، سوپاسی مامۆستایانی ئایینی‌و راگه‌یاندن‌و جه‌ماوه‌ر‌و هه‌موو لایێك ده‌كه‌ین، هیواخوازین‌و جارێكی دیكه‌ش داوا ده‌كه‌ین، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌مان هه‌ڵوێستی ئیجابی به‌رامبه‌ر مامۆستا كامه‌رانیش بنوێنێت.
|