په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌نێو ته‌واوی گرۆی مرۆڤایه‌تیدا (محمد) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت به پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردوه‌و، كردویه‌تی به خاوه‌نی كۆتا په‌یامی ئاسمانی‌و، رابه‌رایه‌تی ده‌ستوورو یاسای خوایی پێداوه به سه‌ر مرۆڤ‌و جنۆكه‌كانه‌وه‌و، میعراجی پێ به‌خشیوه‌و، بووه‌ته مامۆستای خێر‌و خۆشی هه‌ردوو دونیا. په‌ندو حیكمه‌ته‌كانی ژیانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رزه كه مرۆڤ له ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستانه‌و، ئه‌وه‌نده قوڵ‌و ورده بیری تیژی مرۆڤ تا ئێستاش په‌ی پێنابات، كه ئه‌گه‌ر میعراج به نمونه بهێنینه‌وه، ئه‌وه به ئاشكرایی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ، به‌ڵام ده‌كرێ ئاماژه به هه‌ندێك لایه‌ن‌و، دڵۆپێك له نهێنیه‌كانی ئه‌و گه‌شته به‌تایبه‌تی، به تێگه‌یشتنێكی ساده‌و مرۆڤ ئاسا، شی بكه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك بڵێ: ئێمه به زه‌حمه‌ت ده‌توانین بۆ به‌رزایی ئاسمان سه‌ركه‌وین‌و، به ماندوو بوون‌و وزه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه ته‌نها چه‌ند كیلۆ مه‌ترێكی دیاریكراو ده‌بڕین، ئایه چۆن ده‌گونجێ مرۆڤێك به گیان‌و جه‌سته خۆی‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی هه‌زاران ساڵه رێی رووناكی ببڕێت‌و، پاشان بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی؟ ده‌كرێ له وه‌ڵامیدا بگوترێ: ته‌نێكی قوڕس‌و گه‌وره‌ی وه‌ك زه‌وی –به پێی زانیاریه‌كان- له جوله‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا‌و، له ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كدا، ماوه‌ی 188 سه‌عاته رێگا ده‌بڕێت‌و، له ماوه‌ی ساڵێكدا 25 هه‌زار ساڵه رێگا ده‌بڕێت، ئایه ئه‌و خوایه به توانایه‌ی كه ئه‌م زه‌ویه زه‌به‌لاحه به‌و خێراییه ده‌خاته‌گه‌ڕو ده‌یجولێنێت، ناتوانێت مرۆڤێك به‌ڵكو خۆشه‌ویستترین دروستكراوی خۆی به‌رزبكاته‌وه بۆ ئاسمانه‌كان؟؟ دووه‌م: خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: (ونحن أقرب الیه من حبل الورید)، یان ئه‌و فه‌رمووده‌یه: (أقرب مایكون العبد من ربه وهو ساجد...) له ژێر رۆشنایی ئه‌م ده‌قانه‌وه، مرۆڤ ده‌توانێ موناجات له‌گه‌ڵ خوای خۆی بكات‌و لێی نزیكه، كه وایه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) چ پێویستی به سه‌فه‌رێكی وا دوور‌و درێژ هه‌بوو؟؟ ده‌كرێ له وه‌ڵامیدا بگوترێ: له سه‌ر دونیا، پاشاكان‌و، سه‌رۆكه‌كان دوو جۆر گفتارو چاوپێكه‌وتنیان هه‌یه: أ_ گوفتاری تایبه‌تی: بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاوی به یه‌كێك له دۆست‌و راسپێرداو و كاربه‌ده‌سته‌كانی ژێرده‌ستی بكه‌وێت‌و، قسه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بكات‌و، له دیدارێكی تایبه‌تدا كارێكی تایبه‌تی پێ رابسپێرێ. ب_ گوفتاری گشتی: وه‌ك ده‌ركردنی فه‌رمان‌و نووسراوێكی گشتی بۆ فه‌رمانگه‌و دام‌و ده‌زگاكان‌و وه‌زاره‌ته‌كان، بۆ چه‌ند رێنمایێكی پێویست. (ولله المثل الاعلي) خوای گه‌وره‌یش شایسته‌ترین‌و، مه‌زنترین كه‌سی بۆ ئه‌و دیداره تایبه‌تیه هه‌ڵبژارد، كه پێغه‌مبه‌ری خۆیه‌تی (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). سێیه‌م: چ نهێنیه‌ك له‌وه‌دایه كه (الاسراْ والمعراج) به شه‌و بوو، به رۆژ نه‌بوو؟ ده‌كرێ له وه‌ڵامیدا بگوترێ: حیكمه‌تی شه‌وڕۆیی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌وه‌دایه، كه موسڵمانی بڕوادار ئاگاداری په‌رستش‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی بێت، چونكه مرۆڤه‌كان له هه‌ردوو به‌شی ته‌مه‌نیان (رۆژو شه‌و) به‌رپرسیارن‌و، شه‌ویش نیوه‌ی ژیانه، خوای گه‌وره‌یش ده‌فه‌رموێ: (ومن اللیل فتهجد..)، هه‌ر فه‌رمانێك بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، فه‌رمانێكیشه بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی. * پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی حسین قصاب/ هه‌ولێر ئەم بابەتە لە ژمارە (93)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوەكراوەتەوە. |