به پێی هه‌واڵێك كه سایتی ئه‌لشه‌رق‌و لئه‌وسه‌ت بڵاویكردۆته‌وه، (ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی بۆڕمالی) له مه‌قدۆنیا، كه سه‌ر به مه‌شیه‌خه‌ی ئیسلامی یه، له په‌یامێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌وڵی به هۆتێل كردنی شوێنی مزگه‌وتی دێرینی (بۆڕمالی) كردووه، كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (900ی كۆچی/1495ی زایینی) و، به زه‌نگێكی مه‌ترسیدار ناوی ده‌بات.
ئه‌مه‌و له ده‌قی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م كاره دژی پیرۆزیه‌كانی ئایینی ئیسلامه‌و، پێچه‌وانه‌ی ره‌وشتی مه‌سیحیه‌تیشه، كه ئاینی ده‌سه‌ڵاتدار‌و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یه.
له كۆتاییشدا هاتووه: روخاندنی مزگه‌وته‌كه خۆی تاوانێكی قێزه‌ونی حكومه‌ت بووه، كردنیشی به هوتێل سته‌مێكی ئاشكرایه‌و چاوپۆشی لێناكرێ، بۆیه ناچارین ئه‌م داوایه‌مان بگه‌یه‌نینه نوێنه‌ری رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان‌و، له ڕێی ئه‌وانیشه‌وه بۆ سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
شایانی باسه: (مزگه‌وتی بۆڕمالی) تا كاتی روخاندنی كۆنترین شوێنه‌واری مێژووی خیلافه‌تی عوسمانی ئیسلامی بوو له هه‌موو ناوچه‌كانی (به‌لقان)، به‌ڵام به‌هۆی پلانێكی حكومه‌ت روخێنراو كرایه پارك، ئێستایش دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به سه‌ر روخانیه‌وه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه، كه مه‌سیحین، هه‌وڵی به هۆتێل كردنی شوێنه‌كه ده‌درێت‌و، موسڵمانانیش وڵاته‌كه‌یش كه رێژه‌ی 40% پێكده‌هێنن، به‌هۆیه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزكردۆته‌وه.
|