دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 2/4/2011 شه‌شه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب له هه‌ولێر، به به‌شداری زیاتر له 190 ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی 19 وڵاتی جیهان كرایه‌وه، تێبینی كراوه كه پڕفرۆش‌ترین كتێبی نێو پێشانگاكه كتێبه ئایینیه‌كانن‌و، زیاترینی هاموشۆكه‌رانیش قوتابیانی ئایینی‌و زانایانی ئایینین.
له‌م باره‌وه رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له راپۆرتێكدا، له ژماره‌ی 1008 ی ئه‌مڕۆیدا 4/4/2011 بابه‌تێكی له ژێر ئه‌م ناونیشانه بڵاوكردۆته‌وه‌و، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، كه هه‌ر چه‌نده كتێبه ئایینیه‌كانی پێشانگاكه زۆرن‌و نیوه‌ی پێشانگاكه‌ی گرتۆته‌وه، له هه‌مان كات ره‌واجیشان زیاتره‌و، زۆرتریش ده‌فرۆشێن.
شایانی باسه: بڕیار وایه ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت‌و، رۆژانه له كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی تا 6ی ئێواره به‌رده‌وام بێت.
|