رۆلی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و زانایان و وتاربێژان و یه‌كێتی زانایان زۆر گرنگه‌ بۆشیكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرسێك و كێشه‌یه‌ك تا له‌ رێی ئه‌وانه‌وه‌ هۆشداری پزیشكی و زانستی له‌ روانگه‌ی شه‌رعی ئیسلامه‌وه‌ بگاته‌ هاولاتیان

كاتژمیر 9 ی سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 5/4/2011 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی بالاِی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز ئه‌نجام درا.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ وته‌ی به‌خیرهاتن له‌ لایه‌ن د. جمیل علی رشید به‌ریوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ هیوای خواست كه‌ به‌ پیی ئه‌و به‌رنامه‌ ستراتیژیه‌ی كه‌ ماوه‌كه‌ی شه‌ش مانگی بۆ داندراوه‌ به‌ هه‌ول و تیكوشینی گشت لایه‌كمان بتوانین ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه‌مان پراكتیزه‌ بكه‌ین و بتوانین شارستانیانه‌ مامه‌له‌ له‌ گه‌ل ئه‌و نه‌خۆشیه‌كوشنده‌یه‌ بكه‌ین و بتوانین گه‌مارۆی بده‌ین نه‌یه‌لین ته‌شه‌نه‌ بكات له‌ رێی ناساندنی ئه‌و په‌تایه‌ و هۆشداری دان به‌ هاولاتیان و بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌وله‌مه‌ند تر بێت له‌سه‌ری بتوانین خۆمان و ولاته‌كان بپاریزین وه‌ چه‌ند جاریك به‌رێزیان دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌نالی مینبه‌ره‌كان ماوه‌ی چه‌ند سالێكه‌ مایه‌ی شانازیه‌ كه‌ تێیدا به‌ هانای زۆریك له‌ گرفته‌كان كیشه‌كان بونه‌ته‌وه‌ كه‌ هاولاتیان له‌رێی به‌رێزیان به‌ په‌یامه‌ ئاینیه‌كه‌یان ئاشنا ده‌بن.

وه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان بۆ سه‌رخستنی هه‌ندی به‌رنامه‌ی رابردویان سه‌ركه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌ رێی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زانایان و وتاربێژان ویه‌كێتی زانایانی كوردستان بۆیه‌ گرنگی بن بر كردنی نه‌خۆشی ئه‌یدز پێویستی به‌ تویژی زانایان هه‌یه‌ كه‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ بۆ نویژكه‌ران ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ڵمه‌تی گه‌له‌كۆیی مامۆستایانی ئایینی نیشانه‌ی دلسوزی و وه‌فاداریانه‌ كه‌ هیوامان وایه‌ به‌ رۆلی جوامیری خۆیان ئه‌و ئه‌ركه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیان كه‌ به‌ ته‌ئكید به‌رهه‌می ئیجابی ده‌بیت.

وه‌ دوا به‌ دوای به‌رێزیان د خالص قادر به‌ یاوه‌ری د.عبدالله مسته‌فا له‌ سه‌ر داتاشۆ ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌یدز وه‌ك خولێكی راهێنان بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوبراو له‌ كوردستان خرایه‌ روو وه‌ك پێشینه‌ی مێژووی ئه‌یدز وه‌ په‌تازانی و بلاوبونه‌وه‌ی و ناساندنی ڤه‌یروسه‌كه‌ و نیشانه‌كان خۆپاریزی و چاره‌سه‌ر كه‌ له‌سه‌ر نوێترین شێوازی زانستی سه‌رده‌م ئاماژه‌ی پێدراوه‌و ئاماده‌كراوه‌ ...وه‌ له‌ بابه‌تی ئایینی دا ده‌قی به‌رنامه‌كه‌مان ئاماده‌كردوه‌ و دابه‌زینراوه‌ بۆ ئه‌و به‌ریزانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ زیاتر زانیاری سه‌رده‌می داتاو ئاماری راسته‌قینه‌ی پزیشكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌




سلام كریم سیدان
راویژكار و به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایین له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
5/4/2011