شێخ ئاوات نەقشبەندی* . لە ناو ڕۆژەكانی هەفتەدا پیرۆزترین ڕۆژ هەینیە، چونكە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: [ خير يوم طلعت عليه الشمس يوم الجمعة ]، واتەی چاكترین ڕۆژێك كە خۆری لێهەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە، بۆیە پێویستە ئێمەی ئیماندار هەوڵ بدەین كە ڕۆژەكانی هەینیمان بە شێوەیەك بەڕێ بكەین كە پڕاوپڕ بێت لە جوانی و پاكیزەییو بۆ خوا صوڵحان ، وە بزانین كە ئەو ڕۆژە پاكترین ڕۆژێكە كە كردارەكانمانی پێ پێوانە دەكرێت. لێرەوە باسی دابەكانی ڕۆژی هەینی دەكەین: یەكەم: هەوڵ بدەین هەر كارێكمان هەیە زیاد لە ڕۆژەكانی تر لەم ڕۆژەدا بۆ خوا بێت، چونكە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: [ يؤتى يوم القيامة بصحف مختمة فتنصب بين يدى الله تعالى، فيقول الله: ألقوا هذه، فتقول الملائكة: وعزتك ما رأينا الا خيرا، فيقول الله: ان هذا كان لغير وجهى، وانى لا أقبل الا ما ابتغى به وجهى ] رواه البزار والطبرانى. واتە: ڕۆژی قیامەت پەڕاوێكی مۆر كراو دێنن لەبەر دەستی قودرەتی خوا دایدەنێن ، خوای میهرەبان دەفەرموێت ئەمە لاببەن فریشتەكان دەڵێن بە گەورەی تۆ خوایە هیچی خراپمان تێدا نەبینیوە خوای میهرەبان دەفەرموێت ئەمە بۆ جگە لە من كراوە (واتە دلسۆزی تەواوی نەبووە بۆ خوا) وە من هیچ شتێك وەرناگرم تەنها ئەبێت بۆ من كرابێت تا هاوەڵ بۆ خوا پەیدا نەكەین. دووەم: سونەتە لە نوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی ڕكاتی یەكەم دوای سورەتی الفاتحە سورەتی السجدە بخوێنین وە لە ڕكاتی دووەم الانسان. رواه ابو هريرة رضي الله عنه أنه قال : كان النبي صلى الله عليه وسلم يقرأ في الجمعة ، في صلاة الفجر ، آلم تنزيل (السجدة) و هل أتى على الإنسان (الانسان). متفق عليه، وقد جاء في صحيح مسلم مثل ذلك مروياً عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما. سێیەم:خۆشۆردنو نینۆك كردنو بۆنخۆشی بەكارهێنانو ڕۆندان لەسەرو پرچ. عن عبدالله بن عمر رضى الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: [ أِذا جاء أحدكم الجمعة فليغتسل ] متفق عليه . يان سةلمانى فارسى دەفەرموێت: كە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی: [ من اغتسل يوم الجمعة ، وتطهر بما استطاع من طهر ، ثم ادهن أو مس من طيب] اخرجه البخاري. چوارەم: جوانترین جلوبەرگی خۆتان لەبەر بكەن كە جلوبەرگی سپییە.عەبدوڵڵای كوڕی عەبباس وتی كە پێغەمبەری خوا فەرمووی: [ البسوا من ثيابكم البياض، فأنها من خير ثيابكم، وكفنوا فيها موتاكم ]أخرجه الترمذى. جلوبەرگی سپی لەبەر بكەن چونكە ئەوە باشترین پۆشاكتانە ومردووەكانتانیش بەوە كفن بكەن. پێنجەم: درود و سڵاوناردن بۆ حەزرەتی پێغەمبەر، لەو ڕۆژەدا زۆر گرنگ و گەورەیە چونكە خۆشەویست خۆی دەفەرموێت: [لە ڕۆژە زۆر گەورەكانتان ڕۆژی هەینییە چونكە ئادەم لەو ڕۆژەدا دروست كرا وە لەو ڕۆژەدا وەفاتی كرد وە لەو ڕۆژەدا خەڵكی هەموو دەمرن وە لەو ڕۆژەدا خەڵكی هەموو زیندوو دەكرێنەوە بۆیە زۆر درود و سڵاوم بۆ بنێرن ، چونكە درودەكانتانم پێدەگات و پێم نیشان دەدەن چونكە خوای گەورە حەرامی كردووە لەسەر زەوی كە لاشەی پێغەمبەران بخوات ]. شەشەم: زوو بچین بۆ ئامادەبوون بۆ نوێژی هەینی تا بەر ئەو فەرموودە بكەوین كە پێغەمبەر دەفەرموێت: [ ڕۆژانی هەینی لەسەر دەرگای مزگەوتەكان فریشتە وەستاون یەكە یەكە ناوی ئیمانداران ئەنوسن كە پێشەوای مزگەوت دانیشت لەسەر دوانگەكە فریشتەكان پەڕاوەكانیان دەپێچنەوە وە دادەنیشن گوێ لە یادەكانی خوا دەگرن، ئەوەی كە زوو ڕۆشتووە بۆ مزگەوت وەكو ئەوە وایە وشترێكی كردبێت بە خەیر وە ئەوەی پاش ووی وەكو وایە چێڵێكی كردبێتە خەیر وە ئەوەی پاش وی وەكو بەرانێكی كردبێت پاشان مریشكێك پاشان هێلكەیەك ]. حەوتەم: خوێندنی سورەتی كەهف لە ڕۆژانی هەینیدا سونەتی خۆشەویستە. ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی: [ من قرأ سورة الكهف فى يوم الجمعة أضاء له النور ما بين الجمعتين ]. هەشتەم: بە پێ چوون بۆ مزگەوتو نزیك بوونەوە لە وتارخوێن و خەڵك ئەزیەت نەدان وگوێگرتن سونەتی ئەم ڕۆژەنو وەكو خواپەرستی یەك ساڵ وایە بەڕۆژوو بوونی و نوێژكردنی. [أن رسول الله قال: " من غسل يوم الجمعة و اغتسل ، و بكر و ابتكر ، و مشى و لم يركب ، و دنا من الإمام فاستمع ، و لم يلغ ، كان له بكل خطوة عمل سنة ، أجر صيامها و قيامها ".]. نۆهەم: كردنی نوێژی سوونەت هەرچەند بۆت كرا . قال: رسول الله: " لا يغتسل رجل يوم الجمعة ، ويتطهر ما استطاع من طهر ، ويدهن من دهنه ، أو يمس من طيب بيته ، ثم يخرج فلا يفرق بين اثنين ، ثم يصلي ما كتب له ، ثم ينصت إذا تكلم الإمام ، إلا غفر له ما بينه وبين الجمعة الأخرى"، اخرجه البخاري وصححه الألباني . دەهەم:دۆعاكردن لە ڕۆژانی هەینیدا گیرایە. ئەبوهورەیرە دەفەرموێت كە خۆشەویست فەرموویەتی: [ فى يوم الجمعة ساعة لا يوافقها مسلم وهو يصلى يسأل الله خيرا الا أعطاه] رواه البخارى. یازدەهەم: ماڵ بەخشین لە ڕۆژانی هەینیدا باشترە لە چاو ڕۆژانی تردا بەڵام هەوڵ بدەین كە بیدەینە ئەو كەسانەی كە گومانمان نیە كە فەقیرو هەژارن چونكە ئەگەر گومانمان هەبێت ئەوە لە ناو دودڵیدا دەبین بەڵام ئەگەر بیدەینە ئەو كەسانەی كە هەژارن و بە چاكی بزانین ئەوە باشترە. خۆشەویست دەفەرموێت [ الصدقة فيه اعظم من الصدقة فى سائر الايام]. دوازدەهەم: ئەمڕۆی وڵاتی ئێمە ڕۆژانی هەینی پشوومانەو كارمان نیە بەزۆری بۆیە هەوڵ بدەین منداڵەكانمان ببەینە دەرەوە و پێكەوە كاتێكی خۆش ببەینە سەر بەمەرجێك كە بێ فەرمانی خوا نەكەین وەكو لە گۆشەیەكی ئاستانەدا باسمان لێوەكرد. ئەمەی كە ڕابورد بەشێك بوو لە ئادابی ڕۆژانی هەینی بە ئومێدی سودمەندی. *قوتابی ماستەر |