لقی سۆران پێشوازی له‌به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ ئاینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
پێش نیوه‌رۆی 6/4/2011چوارشه‌ممه‌، به‌رێز مامۆستا مه‌لا سه‌دیق یاسین به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ ئاینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و شاندێكی یاوه‌ری، كه‌پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان سه‌رپه‌رشتیارانی قوتابخانه‌ئاینیه‌كان، به‌ یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا پێشه‌وا مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئیبن وئاده‌می ئیسلامی له‌ سۆران، سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانیان كردو، له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لق به‌گه‌رمی پێَشوازیان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكدا باس له‌چۆنیه‌تی‌و شێوازی میتۆدی قوتابخانه‌ ئاینیه‌كان‌و، به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی ئاینی له‌كوردستان كراو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان زیاتر بایه‌خ به‌بواری مه‌نهه‌جی هاوچه‌رخی ئاینی له‌ كوردستان بدات‌و، خزمه‌تی زیاتری قوتابیانی ئاینی بكات.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، رۆلی قوتابخانه‌ ئاینی‌وحوجره‌كانی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه‌ باسیی لێوه‌كرا له‌ خزمه‌تكردنی بواری ئاینی‌و نیشتمانی له‌كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، باس له‌ بارۆدۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كراو، هه‌ردولا هیوای ئارامی‌و سه‌قامگیریان بۆشه‌قامی كوردی خواست.