حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌... لێژنه‌ی باڵای فه‌توا روونی ده‌كاته‌وه‌


له‌ فه‌توایه‌كدا، كه‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان ده‌ریكردووه‌، حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ روون ده‌كاته‌وه‌، له‌ پێشه‌كی فه‌توایه‌كه‌ ئه‌وه‌ روون ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ خه‌ته‌نه‌كردن ئیسلام داینه‌هێناوه‌، به‌ڵكو له‌ نێو كۆنترین گه‌لانی دونیا كراوه‌‌و، هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب پێش ئیسلامیش ئه‌نجامیان داوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی فه‌توا رای جیاوازی فوقه‌هاكانی ئیسلام ده‌خاته‌ روو، له‌ كۆتاییدا فه‌تواكه‌یان له‌ چه‌ند خاڵێك پوخت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌قه‌كه‌ی ده‌ڵێت:

((وه‌لی كچه‌كه‌ ئازاده‌ له‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ی بۆ بكات یان نه‌ی كات، هه‌ر كاتێكیش له‌ لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ خه‌ته‌نه‌كردن زوو یان دره‌نگ زیان به‌ ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌كردنی باشتره‌، ئه‌وه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌و بنه‌ما‌و قاعیده‌یه‌ی ده‌ڵێت: (لا ضرر ولا ضرار) (نابێ‌ زیان به‌ خۆت‌و به‌ غه‌یرت بگه‌یه‌نی)).

ته‌واوی فه‌توایه‌كه‌ له‌ به‌شی فه‌توا بخوێنه‌وه‌.