دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 20/3/2011 قه‌شه‌یه‌كی توندڕه‌وی ئه‌مه‌ریكی قوڕئانی پیرۆزی سوتاندو، شه‌پۆڵێكی توندی ناڕه‌زایی موسڵمانی جیهانی كۆكرده‌وه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وڵاته‌كه‌و، نزیكه‌ی 200 كوژراو و برینداری لێبكه‌وێته‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا (باڕاك ئۆباما)ی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كاری قه‌شه (جۆنز)ی به ناشیاو ونامهسئولانهو، دوور له ئهخلاقو ره‌وشت پێناسهكردو، وته‌بێژێكیش به ناوی كۆشكی سپیه‌وه بۆ ده‌زگاكانی هه‌واڵ، رایگه‌یاند: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی سوتاندنی ههردهقو كتێبێكی پیرۆز ده‌كه‌ین‌و، كاری ئاوا له ئه‌مه‌ریكیه‌كان ناوه‌شێته‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ (دێڤد پهتڕایۆس) یش، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند: سوتاندنی قوڕئان نیشانه‌ی ره‌گه‌ز پهرستیو بێ رێزیهو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، هه‌ریه‌ك له (هاری ڕید) سه‌رۆكی زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئهمهریكاو، (كاڕل ئیكانبری) باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كرد.
شایانی باسه: قه‌شه (تێری جۆنز) وێرای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ناشیاوه، تائێستا داوای لێبوردن ناكات‌و، دیفاع له كاره‌كه‌ی خۆی دهكاتو، پێیوایه كارێكی چاكی كردووه.
جێی گووتنه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه روویدا، له هه‌رێمی كوردستاندا، جگه له یه‌كێتی زانایان هیچ كهسو لایه‌نێك باسیان لێوه نهكردو، ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێك ئیدانه‌ی نهركردو، جگه له راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هیچ كه‌ناڵێكی تهلهفزیۆنیو رادیۆیی‌و رۆژنامه‌و گۆڤارێك باسیان نه‌كرد.
|