له مانگی ره‌مه‌زاندا پێویسته ئێمه‌ی موسڵمان زیاتر چه‌مكی لێبورده‌یی له ناخ‌و ده‌رونی خۆماندا قوڵا تر بكه‌ینه‌وه‌و راهێنانی زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵ‌و ده‌رونی خۆمان رابهێنین له سه‌ر لێبوردهییو یه‌كتر قه‌بوڵا كردن. لێبورده‌یی واته: له كه‌سی به‌رامبه‌رت خۆش بیت له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه ده‌یكات‌و چاوپۆشی لێ بكه‌یت. یه‌كێك له ناوه‌كانی خوای گه‌وره (العفو)، واته: لێبورده‌یه، لێبورده‌یی یه‌كێكه له‌و خوو ره‌وشتانه‌ی كه مرۆڤی موسڵمان پێی جوان ده‌بێ، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك لێبورده بێت ئه‌وا ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كۆمهڵگهیهیكی زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قوڕئانی پیرۆز بكه‌ین زۆر ئایه‌تمان به‌ر چاو ده‌كه‌وێت له سه‌ر لێبورده‌یی، له‌مانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (خُذِ الْعَفْؤ ؤأْمُرْ بِالْعُرْفِ ؤأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ)اڵاعراف: 199، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر() لێیان ببوره‌و چاو پۆشیان لێ بكه‌و فه‌رمان فه‌رمان بكه به چاكه روو وه‌ربگێره له له نه‌فامان، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [ؤسَارِعُواْ إِلَي مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ ؤجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاؤاتُ ؤالَاَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ* الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاو ؤالضَّرَّاو ؤالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ ؤالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ؤاللّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ] ێ‌ل عمران:133و134، واته: ئێوه كێ به‌ركێ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێبوردنی په‌روه‌ردگارو بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شتێك كه پانتاییه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌ی پانتایی ئاسمانهكانو زه‌وی یه، كه ئه‌م به‌هه‌شتانه ئاماده‌كراون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پارێزگارنو خۆیان له بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره ده‌پارێزن، ئینجا لێره‌دا خوای گه‌وره پارێزگارانمان پێ ده‌ناسێنێ‌و ده‌فه‌رموێ: پارێزگاران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ماڵی خۆیان ده‌به‌خشن به هه‌ژاران له كاتی ههبوونیو نه‌بوونیدا، وه ئه‌وانه‌ن: كه رق‌و كینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه له كاتی توڕه بوندا و ئه‌وانه‌ن كه له خه‌ڵكی ده‌بوورن خودا‌ش چاكه‌كارانی خۆش ده‌وێ. ئیمام (علی زین العابدین) (ره‌زای خوای لێ بیت) خزمه‌تكارێكی به به‌نده‌ی هه‌بوو رۆژیّك ئاوی بۆ له ده‌ست نوێژ ده‌كرد، گۆزه‌یه‌كی له ده‌ست بوو له ناكاو گۆزه‌كه‌ی له ده‌ست به‌ربویه‌وه سه‌ر لاقی ئیمام (علی زین العابدین)و لاقه‌كه‌ی شكا، ئیمام (علی زین العابدین) زۆر توڕه‌بوو، خزمه‌تكاره‌كه ووتی: گه‌وره‌م خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ۆالْكَاڤِمِینَ الْغَیْڤَ] واته: ئه‌وانه‌ی رقی خۆیان ده‌خۆنه‌وه، ئیمام (علی) فه‌رمووی: (لقد كظمت غيظي)واته: ئه‌وه رقی خۆم خوارده‌وه، دیسان خزمه‌تكاره‌كه وتی: گه‌وره‌م خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ۆالْعَافِینَ عَنِ النَّاسِ] واته: ئه‌وانه‌ی له خه‌ڵكی ده‌بورن، ئیمام (علی) فه‌رمووی: (لقد عفوت عنك) دیسان خزمه‌تكاره‌كه وتی: گه‌وره‌م خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ۆاللّهُ یُحِبُّ الْمُحْسِنِینَ] واته: ئه‌وانه‌ی چاكه كارن خوای گه‌وره خۆشی ده‌وێن. ئیمام (علی) فه‌رمووی: (أنت حر لوجه الله تعالی) واته:بڕۆ ئه‌وا تۆم ئازاد كرد له پێناوی خوای گه‌وره. خوێنه‌وارانی خۆشه‌ویست: ده‌با ئێمه‌ش به‌م جۆره لێ بوردهبین، چونكهچاكه چاكه‌یه‌و خراپه‌ش خه‌راپه‌یه، بائێمه وه‌ڵامی خه‌راپه‌ی خهراپهكاران به چاكه بده‌ینه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ؤلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ ؤلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ ؤبَيْنَهُ عَدَاؤةٌ كَأَنَّهُ ؤلِيٌّ حَمِيمٌ]سوره فصلت: 34، واته: چاكه و خه‌راپه یه‌كسان نین وه‌ڵامی خه‌راپه به چاكه بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو واتان كرد ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا تۆدا گیر‌و گرفتی هه‌یه ده‌بێته دۆستێكی هه‌ره نزیكی تۆ، كه‌واته: لێبورده‌یی ده‌بێته مایه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی. خۆشه‌ویستان شاعیر ده‌ڵێ: (كونوا مع الناس كالشجر يرمونه بالحجر فيرميهم بالثمر) واته: له‌گه‌ڵا خه‌ڵكیدا وه‌ك دارێكی به‌به‌ر وابن خه‌ڵك ئه‌و داره به‌به‌ره به‌رد باران ده‌كه‌ن، به‌ڵام داره بهبهرهكه به پێشكه‌ش كردنی به‌ره‌كه‌ی خۆی وه‌ڵامی خه‌ڵكه‌كه ده‌داته‌وه. ده‌ی با ئێمه‌ش له‌م مانگه‌دا خۆمان رابێنین له سه‌ر چه‌مكی لێبورده‌یی، چونكه لێبورده‌یی ره‌وشتێكی زۆر به‌رزه، وهخودای گه‌وره‌شی له‌م مانگه‌دا زیاتر له مانگه‌كانی تر لێبورده‌یه، بۆیه بائێمه‌ش لێبورده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی خودا لێمان ببورێ. |