ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و نامه‌ناردن بۆ وتاربێژان‌و مامۆستایانی ئایینی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ناشیرین، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه ژماره‌یه‌كی مۆبایل هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له چه‌ند زانایه‌كی ئایینی هه‌ولێر دهكاتو، پێیان راده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر له وتاری هه‌ینی دان به خۆپیشاندانه‌كان دانه‌نێن‌و، باسی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌كوژرێن.
یه‌كێتی زانایان جارێكی دیكه زۆر به تووندی ئه‌و كاره ئیدانه دهكاتو، به كارێكی ناشارستانی‌و ترسنۆكانه وه‌سفی ده‌كات، هه‌موو كارێكی وها به نیشانه‌ی ئاست نزمی‌و نارۆشنبیری ده‌زانن، هه‌روه‌ها به‌لای یه‌كێتی زانایانه‌وه هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له زانایان قێزه‌ونه، چ ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ن، كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر دانیشتوون، به‌لای ئێمه‌وه هه‌موویان جێگه‌ی پرسیارنو هیچیشیان نابه‌ینه خانه‌ی سیناریۆوه، چونكه هه‌ڕه‌شه په‌یامێكی روونه، هه‌رچه‌نده هه‌ر لایه‌نه‌و هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نه‌كه‌ی دیكه به سیناریۆ وه‌سف بكات، به‌ڵام به لای ئێمه‌وه پاراستنی گیانی زانایان ئه‌ركی هه‌موو لایێكهو، به‌بێ جیاوازی بیروبۆچوونیش پارێزگاری له هه‌مووان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك پێشمان وایه ئه‌و جۆره كارانه دۆخه‌كه هێور ناكاته‌وه‌و، هیچ لایه‌كیش به‌هۆیه‌وه ناگاته ئامانج، نه كه‌سانێك به‌ناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه به هه‌ڕه‌شه‌كردن له مامۆستایانی ئایینی دۆخه‌كه‌یان پێ هێور ده‌بێته‌وه، نه كه‌سانێكیش به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڕه‌شه له مامۆستایانی هه‌ولێر بكه‌ن پێی ده‌گه‌نه ئامانجه‌كانیان، پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كانیش هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و هه‌ڕه‌شانه روون بكه‌نه‌وه، چونكه ناكرێ له هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه له مامۆستایانی ئایینی بكرێت، كه ئه‌گه‌ر پشتیوانی به خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، یان دژی حكومه‌ت نه‌وه‌ستنه‌وه ئه‌وا ده‌كوژرێن، له‌ولاوه‌ش وه‌ك شتێكی ساده تێبپه‌ڕێت.
ژماره مۆبایلی (07503315747) نامه‌یه‌كی كوشتنی بۆ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی هه‌ولێر ناردووه‌و، خۆیان به (گروپی شێر) ناوبردووه، كه له ده‌قه‌كه‌ی ده‌ڵێت:
(ئاگادارت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر له وتاره‌كانتدا دان نه‌نێیت به خۆپیشاندان‌و باسی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت نه‌كه‌یت_ ئه‌وا به زووترین كات كۆتایی به ژیانت ده‌هێنین). |