له‌قورئاندا سوره‌تی قه‌در هه‌ردوو باسی قورئان و ڕۆژوو پێكه‌وه گرێ ده‌دات ، چونكه له ئایه‌تی ((انا أنزلناه في ليلة القدر) پیتی (ه) ڕاناوی لكاوه ، ئاماژه‌یه بۆ قورئان ، (ليلة القدر)یش شه‌وێكه له‌شه‌وه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان ، بۆیه ده‌بینیت : یه‌كه‌م : ئه‌م سوره‌ته له(30) وشه پێكهاتووه ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ (30) جوزئی قورئان و (30)ی رۆژی مانگی ره‌مه‌زان. دووه‌م: ئه‌م سوره‌ته له‌ڕیزبه‌ندیدا سوره‌تی ژماره (97)ی قورئانه‌و ، كه‌وتۆته دوای سوره‌تی (اقرأ )(96) و پێش سوره‌تی (البّينة)(98)، واته له‌نێوان دوو سوره‌تدایه كه‌هه‌ردووكیان باس له‌قورئان ده‌كه‌ن . سێیه‌م: كۆی پیته‌كانی ئه‌م سوره‌ته (114) پیته ، ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به‌ژماره‌ی سوره‌ته‌كانی قورئان. چواره‌م : ئه‌م سوره‌ته (5) ئایه‌ته ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ (5) فه‌رزه‌ی نوێژ، كه‌به‌شێكی زۆری نوێژیش قورئان خوێندنه. پێنجه‌م : راسته ڕای به‌هێز ئه‌وه‌یه كه شه‌وی قه‌در له‌یه‌كێك له (10) شه‌وه‌كانی دوایی ره‌مه‌زاندایه ، به‌لاَم زۆر ئاماژه‌ش هه‌ن كه ئه‌و شه‌وه شه‌وی (27)بێت ، له‌وانه: یه‌ك : به‌ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌م سوره‌ته‌دا (3) جار ده‌سته‌واژه‌ی (لیله القدر) هاتووه‌و ، (لیله القدر)یش له(9) پیت پێكهاتووه ، (3)جاران (9)ش ده‌كاته (27). دوو : ئه‌م سوره‌ته (30) وشه‌یه به‌ژماره‌ی رۆژه‌كانی مانگه‌كه ، وشه‌ی (هی) كه‌ڕاناوی جودایه‌و ئاماژه‌یه بۆ وشه‌ی (لیله)، ریزبه‌ندیی وشه‌ی(هی)ه (27)مین وشه‌یه له‌م سوره‌ته‌دا. به‌لاَم له‌رووی فیقهه‌وه و سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی شه‌وی قه‌در (شێخ موحه‌ممه‌د شه‌نقیتی) ده‌ڵێت : زانایان زیاتر له (40) ڕاو قسه‌یان هه‌یه له‌باره‌ی دیاركردنی شه‌وی قه‌در ، به‌لاَم رای به‌ناوبانگ و جه‌ماوه‌ری زانایان ئه‌وه‌یه كه له‌شه‌وه تاكه‌كانی (ده) شه‌وی كۆتاییدایه ، ئه‌مه‌ش رای مالیكیه‌كان و شافیعییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كان و ئه‌وزاعی و ئه‌بوسه‌وره. به‌لاَم ڕای دیار و به‌ناوبانگ لای مالیكییه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌شه‌وی (27). لای حه‌نبه‌لییه‌كانیش هه‌روایه ، بۆیه ئیمامی (ئه‌لبه‌هوتی) ده‌ڵێت : زیاترین ئومێد وایه كه‌شه‌وی (27) بێت. ئیمامی (ئه‌لته‌حاوی) ده‌ڵێت : زۆرێك له‌زانایان وای بۆ ده‌چن كه‌شه‌وی (27)ه ، ئه‌مه‌ش قسه‌ی (ئیبنو عه‌بباس) و (كۆمه‌ڵێك سه‌حابه)یه‌و، ئیمامی (العینی)یش له‌شه‌رحی سه‌حیحی بوخاریدا ئاماژه‌یه‌كی ئاوای هه‌یه. (ئه‌لشه‌ربینی ئه‌لخه‌تیب)یش ده‌ڵێت : (ئیبن عه‌بباس) و(ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب ) خوا لێیان رازیی بێت گوتوویانه: كه‌شه‌وی (27)ه . ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی زۆرینه‌ی ئه‌هلی عیلمه). ئیمامی (شافیعی)یش له‌مه‌زهه‌بی قه‌دیمیدا ئاماژه‌ی بۆ شه‌وی (21) و(23) كردووه‌و ، پاشان ده‌ڵێت: (27). تێبینیی : له‌كۆتاییدا گرنگه ئه‌وه بڵێین كه واباشه بایه‌خ به‌هه‌ر (10) شه‌وه‌كه بدرێت ، له‌گه‌ڵ بایه‌خێكی زیاتر به‌شه‌وی (27). |