ئا: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت كردنی مامۆستایانی ئایینی‌و به‌ده‌نگه‌وه چوونی داخوازی زانایان‌و ئاوه‌ڕدانه‌وه له‌و مامۆستا ئایینیه به‌رێزانه‌ی، كه ژیانیان له ئاستێكی باش دانیه، یه‌كێتی زانایان وه‌ك دهستپێشخهریو هاوكاری كردنی ئه‌و ته‌وه‌ره، به نوسراوێكی ره‌سمی داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، كه موچه‌ی زانایان زیان بكرێت، له به‌شێكی نوسراوه‌كه هاتووه: له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: زانایانی ئایینی به پیشه‌ی (پێشنوێژ‌و وتارخوێن)و (پێشنوێژ) ئه‌ركێكی گرینگ‌یان له‌سه‌ر شانه‌و، هه‌ر یه‌كه‌و له مزگه‌وتی خۆیان وێڕای ئه‌ركه ئایینیه‌كه‌ی خۆیان سه‌رپه‌رشتی فهرمانبهرانو كاروباری مزگه‌وت دهكهنو، تا ئێستا ده‌رماڵه‌ی (پایه)یان بۆ سه‌رف نه‌كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی‌و به فه‌رمانی ژماره (21)ی ساڵی 2008ی بڕگه‌ی ده‌رماڵه‌كان، ده‌رماڵه‌ی پایه بدرێت به پێش نوێژ‌و وتار خوێنان، به بڕی 20% بۆ خهتیبهكانو 15% بۆ ئیمامه‌كان خه‌رج بكرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینی وه‌ك مزگه‌وت ده‌كه‌ن، مافی خۆیانه ده‌رماڵه‌ی (پایه)یان هه‌بێت
له باره‌ی ئه‌و داواكاریهشهوه له لێدوانێكدا بۆ په‌یام به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستمان كرد زۆرێك له مامۆستایانی ئایینی موچه‌كانیان وه‌ك پێویست نیه‌و گوزه‌رانیان له ئاستێكی باش دانیه، به پێویستمان زانی به پشت به‌ستن به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی دارایی ساڵی 2008و بڕگه‌ی ده‌رماڵه‌كان_ ژماره (21)، داوای ده‌رماڵه‌ی پایه بكه‌ین بۆ پێش نوێژ‌و وتار خوێنان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستای ئایینی له یه‌ك كاتدا سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینیه، كه پێی ده‌گوترێ مزگهوتو له‌هه‌مان كاتیش چاودێر‌و سه‌رپه‌رشتیاری فه‌رمانبه‌رانی مزگهوتو چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی خودی مزگه‌وته‌كه‌یه، بۆیه مافی خۆیه‌تی ده‌رماڵه‌ی پایه‌ی پێ بدرێت، كه ئێمه داوامان كردووه 20% بۆ پێش نوێژ‌و وتارخوێنهكانو 15%ش بۆ پێشنوێژه‌كان دیاری بكرێت.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستایانی ئایینی خۆشحاڵن به‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و به پێویستیشی ده‌زانن حكومه‌تی هه‌رێم وڵامی ئه‌و داواكاریه‌یان بداته‌وه.
له‌و باره‌وه به‌رێز مامۆستا مه‌لا پشتیوان شوكر خدر پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی برایان له بنه‌سڵاوه گوتی: هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌ست خۆشی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین، كه ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی بدرێت به مامۆستایانی ئایینی، بۆ باشتر كردنی ژیان‌و گوزه‌رانیان، به‌راستی هه‌نگاوێكی باشه‌و به‌هۆیه‌وه ده‌تواندرێ وه‌زعی زۆرێك له مامۆستایان به‌ره‌و ئاستێكی چاكتر ببرێت.
مامۆستا مه‌لا پشتیوان شوكر
هیوادارم حكومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكات
گوتیشی: داوا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داخوازیه جێبه‌جێ بكات، سوپاسی یه‌كێتی زانیان ده‌كه‌ین‌و هیواخوازین له هه‌نگاوی پڕ خزمه‌ت به زانایان هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه بێت‌و به پیر داخوازی زانایانه‌وه بچێت.
هه‌وره‌ها مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د كه‌ریم غازی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی شه‌هید عه‌بدولقادر له گه‌ره‌كی نه‌ورۆز سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی زانایان گوتی: زۆر كه‌یف خۆش بووم به‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه هه‌نگاوێكه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی بكات، ده‌توانێ هه‌لی باشتر بۆ مامۆستایانی ئایینی بڕه‌خسێنێ بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری مزگهوتو موسڵمانان.
مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د كه‌ریم
جێی خۆیه‌تی وتاربێژان به هه‌نگاوێكی له‌و شێوه خزمه‌ت بكرێن
به ته‌ئكید له جێی خۆیه‌تی مامۆستایانی ئایینی خزمه‌ت بكرێن، چونكه رۆڵێكی كارا‌و دیاریان هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا سه‌ید مو‌سا باقلانی پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مه‌خمور وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی به‌و ههنكاوهی یه‌كێتی زانایان گوتی: ده‌بوا پێشتر ئه‌و ده‌رماڵه‌یه به مامۆستایانی ئایینی بدرێت، چونكه مافی خۆیان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی ئه‌ركێكی قوڕسیان له‌سه‌ر شانه، مزگه‌وتیش ناوه‌ندێكی خواپه‌رستیه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه سه‌رپه‌رشتی مزگه‌وته‌كان ده‌كات، ئه‌وقافیش له رێی مامۆستایانی ئایینیه‌وه مزگه‌وته‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری مزگه‌وت هه‌قی خۆیه‌تی ده‌رماڵه‌ی پایه‌ی بۆ زیاد بكرێ.
مامۆستا مه‌لا سه‌ید مو‌سا
ده‌بوا پێشتر ئه‌و ده‌رماڵه‌یه به مامۆستایانی ئایینی بدرێت
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌ست خۆشی له یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م، كه چاوی به رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی خشاندۆتهوهو به پێی بڕگه‌ی ئه‌و رێنماییه داوای زیاد كردنی موچه‌ی مامۆستایانی ئایینی كردووه، هیوام وایه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و هه‌نگاوه بخاته بواری عهمهلیهوهو كار له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی زانایان بكات.
|