له نوسراوێكدا كه به ژماره (143)و له‌به‌رواری 29/3/20111 بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه كراوه، یه‌كێتی زانایان داوای كردووه، كه حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بێت له كاتی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان، شوێنی مزگه‌وتیش دیاری بكات، هه‌روه‌ك چۆن نه‌خشه‌ی قوتابخانه‌و بنكه‌ی تهندروستیو باخچه‌ی ساوایان داده‌ندرێت.
له به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا هاتووه: تكامان وایه رێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، كه له‌كاتی زه‌وی دابهشكردنو كێشانی نه‌خشه‌ی شاره‌وانی شوێنیكیش بۆ مزگه‌وت ته‌رخان بكرێت، وه‌ك چۆن بۆ بنكه‌و قوتابخانه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدا زۆرێك له گه‌ره‌كه نوێیه‌كان به‌هۆی نه‌بوون یان دووری مزگه‌وته‌وه كێشه‌یان بۆ دروست بووه‌و ناتواندرێ دواتر جێگه‌ی دروستكردنی مزگه‌وتی بۆ بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی زانایان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه‌یه‌و خزمه‌تی زۆریش به خه‌ڵكی شار‌و گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. |