له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی لایه‌نی بهرپرسو ده‌سته‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كردووه، موفتی روسیا به‌رێز (تالجت تادزیدین) داوای كردووه، ناوه‌ندێكی خوێندنی زانسته ئیسلامیه‌كان بكرێته‌وه‌و حكومه‌تیش كارئاسانی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌نجام بدات.
له لێدوانێكیشی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته موفتی ناوبراو رایگه‌یاندووه، كه ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و نێوه‌نده بۆ خوێندنی وانه‌ی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌یه چیتر قوتابیانی موسڵمان نه‌چنه ده‌ره‌وه‌و هه‌ر له‌ناو وڵاتی خۆیان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ برهخسێو پسپۆریه‌تی له ئایینی ئیسلام وه‌ربگرن.
له درێژه‌ی قسهكای گوتیشی: ئه‌و ناوه‌نده گرنگیه‌كی باشی هه‌یه بۆ روسیا‌و شارهزاكردنی رۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته به فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه پێویستمان به‌وه نابێ كه‌سانێ له ده‌ره‌وه بێنین بۆ شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئیسلامه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی موفتی روسیا بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌و زۆرێك له‌و قوتابیانه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه وڵاته پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی موفتی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕیوه.
|