كاتێ ئیمان له دڵه‌كانا جێگیر بوو زۆر ئه‌سته‌مه شه‌یتان زه‌فه‌ری پێ ببات..ئه‌گه‌ر زه‌فه‌ریشی پێ برد له‌گه‌ل هۆشی هاته‌وه به‌خۆیا چاوی ده‌وڵی وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای باوه‌ڕه‌كه‌ی، سروشتی مرۆڤ وادروستكراوه به دوولایه‌نه، واته ته‌نیا خێری رووت نییه، و ته‌نیا شه‌ڕ و خراپه‌ی رووتیش نییه، ئاینیش هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا، و له باره‌ی ئه‌م دوو سروشته‌وه رێكخستن دروست بكات، و مرۆڤه‌كان بۆ خێر‌و چاكه هان بدات و خراپه‌و شه‌ڕه‌كانیشیان لا قیزه‌ون بكات، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین گه‌وره‌ترین كه‌س قابیلی ئه‌وه‌یه خراپه‌ی لێ روو بدات، چونكه فریشته نییه، و ئه‌و سروشته‌ی مرۆڤی هه‌یه، و هه‌ر مرۆڤێكیش قابیلی ئه‌وه‌یه بازۆر خراپه‌كاریش بووبێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێی راست.. ئه‌وه‌ته قورئانیش بانگی سروشته‌كانی مرۆڤ ده‌كات ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌كاتی خه‌فله‌تی ئیمانیدا تاوان و گوناه و خراپه‌تان كردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا چونكه خوا به‌خشنده‌و لێ بورده‌یه.. به‌ڵكو فه‌رمان به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌دات به‌و به‌نده سه‌ره رۆیانه بڵێت كه له سنووری خۆیان تێپه‌ڕیون بگه‌رێنه‌وه بۆلای خوا و له‌ره‌حمه‌تی خوا مه‌ئیوس نه‌بن چونكه خوا له گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت.. " قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ " الزمر/53. ده‌بینین كاتێ ئه‌و ئیمانه خه‌به‌ری بووه یه‌كسه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.. لاوێكی سعودی بۆچی ده‌چێ و چی تووش ده‌بێت؟: یه‌كێ له خه‌تیبه‌كان له‌وتارێكیدا باسی لاوێكی سعودی ده‌كات، كه بۆ گه‌شتوگوزار بلیتی ته‌یاره ده‌بڕێ و به‌ره‌و بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند ده‌كه‌وێته‌رێ، له‌م سه‌فه‌ره‌شیا به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه، ئه‌سپی ئاره‌زووی سیكسی خۆی تا ده‌توانێ تاو بدات، و كه‌س چاوی لێ نییه تا شه‌رمی لێ بكات، و دوور له خزم و خوێش و ناسراو.. ئه‌و وڵاته‌ش به بازرگانیكردنی جینس به‌ناوبانگه، ئه‌م لاوه‌یش بڕێكی باش پاره‌و پووڵ كۆده‌كاته‌وه‌و به‌كه‌س وكاره‌كه‌ی ناڵێت: ده‌یه‌وێ بۆ تایله‌ند بڕوات و به‌ڵكو پێیان ده‌ڵێت: ده‌یه‌وێ بۆ یه‌كێ له‌ناوچه‌كانی خودی سعودییه سه‌فه‌ر بكات، به‌ڵام بۆ تایله‌ند و به‌تایبه‌تیش بۆ بانكۆك ده‌چێت.. كه‌ده‌گاته بانكۆك له‌وێ ژوورێك به‌كرێ ده‌گرێت،و ئافره‌تێكی خۆ فرۆشیش دێنێته‌وه بۆژووره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌كیا رابوێرێت، پێش ئه‌وه‌ی له‌ش فرۆشه‌كه بێنێته‌وه به‌ته‌واوی دڵنیا ده‌بێت كه‌س له‌وناوه‌دا نییه بیناسێت، له‌كاتێكا ده‌چێته سه‌ر جێگه‌و دوو به‌دوو له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵكه ده‌بن و ئیتر وانزیكه كار له‌كار بترازێ و كاری جووتبوون ده‌ست پێ بكات، ئافره‌تی له‌شفرۆش په‌یكه‌رێك له‌ناو ژووره‌كه‌دا به‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه ده‌بینێت، خێرا خۆی ده‌كێشێته دواوه، و هه‌ندێ له‌و جل وبه‌رگانه‌ی له‌وناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه ده‌یدات به‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌دا و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای لاوه سعودیه‌كه، و پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه خوای منه نامه‌وێ من ببینێت كه كارێكی ناره‌وا ده‌كه‌م!! لاوه‌كه‌ش كه ئه‌م قسه‌یه ده‌بیستێ له‌شه‌رمه‌زاری خۆ‌یا ده‌ست به‌گریان ده‌كات و ئه‌و په‌رده‌ی كه هاتبوو به‌سه‌ر دڵیا لاده‌چێت، و ده‌ڵێت: بتێك كه‌توانای بینیین و بیستنی نییه‌و ناتوانێ هیچ شتێكت لێ بكات ، تۆ پێت ناخۆشه‌و شه‌رم ده‌تگرێ له پێشچاویه‌وه زینا بكه‌یت!! به‌ڵام من له‌خوای هه‌موو عاله‌م نه‌ترسم و ته‌ریق نه‌بمه‌وه كه ده‌مبینێ و ئاگای له نهێنی و ئاشكرام هه‌یه!! واز له‌گوناهه‌كه‌ی دێنێ و له‌ئافره‌ته‌كه جیا ده‌بێته‌وه و پاشان ده‌گه‌رێته‌ه‌وه بۆ وڵاتی خۆی و تۆبه‌یه‌كی نه‌سووح ده‌كات و به‌رێكو پێكی روو ده‌كاته خوا.. چه‌نده‌ها له‌ئێمه چاو ده‌گێڕێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ كێ ده‌یبینێ و كێ نایبینێ، شت له‌خه‌لكی ده‌شارێته‌وه‌و وا ده‌زانێ كه‌س ئاگای لێ نییه، ئیتر له‌بیری ده‌چێته‌وه كه له ژێر چاودێری خوای باڵاده‌ستایه، و كامێره‌ی خوایی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌یه، و فریشته‌كانی هاوه‌ڵی كاره‌كانی به وێنه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن.. " نستنسخ ماكنتم تعملون.. " كۆپی كرده‌وه‌كانتان ده‌كه‌ین و نوسخه‌یتان بۆ هه‌ڵده‌گرین بۆ رۆژی قیامه‌ت.. و له‌ورۆژه‌دا ڤیدیۆكه‌ی بۆ لێ ده‌درێت و خۆی به‌چاوی خۆی ده‌یبینێ و پێی ده‌گوترێ نامه‌كه‌ت بخوێنه‌ره‌وه خودی خۆت به‌سه بۆئه‌وه‌ی حساب له‌گه‌ڵ خۆتا بكه‌یت.. خۆت نامه‌كه‌ی خۆت بخوێنه‌ره‌وه، هه‌رخۆیشت به‌سیت بۆ لێپرسینه‌وه‌ی خۆت. واته: كه بریاربده‌یت شایسته‌ی چجۆره پاداشتێكیت."اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَى بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا "الإسرا‌ء/ 14. بێگومان ئێمه خۆمان مردووه‌كان زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌موو كرده‌وه‌و شوێنه‌وارێكیان تۆمارده‌كه‌ین، وهه‌موو شتێكمان له تۆمارگه‌ی ئاشكرا – له‌وحول مه‌حفوز- دا تۆمار و ئامار كردووه.. " إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَى وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآَثَارَهُمْ وَكُلَّ شَيْءٍ أحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ " يس/ 12. ئه‌مه ئه‌و نامه‌یه‌مانه كه خۆی گۆیایه‌و به حه‌ق قسه‌ده‌كات، بێگومان له‌ژیانی دنیاتاندا چیتان ده‌كرد كۆپیمان لێ ده‌گرته‌وه.. ئه‌مه ئه‌و تۆماره‌یه.."هَذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بِالْحَقِّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ " الجاثية/29. |