راگه‌یاندنی لق:
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز شێخ نیازدێگهیی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كاتژمێر(2)ی دوای نیوه‌ڕۆی 6/4/2011 به ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سه‌ر به لقی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌ڕێز به‌رپرسی لق له وته‌یه‌كیدا تیشكی خسته سه‌ر دواپێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان‌و، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌ڕوره‌تی یه‌كڕیزی مامۆستایانی ئایینی و، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌بوونی هه‌ر شێوازێكی له‌تبوونی ڕیزه‌كانی مامۆستایانی ئایینی.
شایانی باسه: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، كه له‌مه‌ودوا ستافی لق له‌ڕێگای ناوچه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گشت مامۆستایانی سه‌ربه یه‌كێتی زانایان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌نێوان مامۆستایانی ئایینی مسۆگه‌ربكات و ڕیزه‌كانی یه‌كێتی زانایان توندوتۆڵ‌تر بكرێت، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا.
|