له به‌رنامه‌كانی شه‌وی (8-9/4/2011) به‌شی كوردی كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌حه‌ر راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی زانایانی ئایینی‌و یه‌كێتی زانایان له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، تێیدا به خراپترین شێوه وه‌سفی ره‌وش‌و گوزه‌رانی زانایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها سوكایه‌تییه‌كی زۆری ده‌رهه‌ق زانایانی ئایینی تێدا بوو، به‌تایبه‌تی تهشهیرێكی زهقو ئاشكرای به یه‌كێتی زانایان كردووه، وای پیشان ده‌دا، كه رێكخراوێكی بێ هه‌ڵوێسته‌و، هه‌روه‌ها تا ئێستاش هه‌ر پاشكۆی حزبهكانهو یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه، به‌شێكیان سه‌ر به ئیداره‌ی سلێمانی‌و به‌شێكیشیان سه‌ر به ئیداره‌ی هه‌ولێره.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه یه‌كێتی زانایان یهكپارچهیهو، هه‌موو بڕیاره‌كانیش به ده‌سته‌جه‌معی‌و ئه‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگی ده‌رده‌كرێن‌و، ئێستا مامۆستایانی ئایینی شانازی به هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن.
دوای په‌یوه‌ندیكردن به نووسینگه‌ی هه‌ولێری كه‌ناڵه‌كه، پێیان راگه‌یاندین، ئه‌و راپۆرته چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كاتی یه‌كێتی زانایان یه‌كی نه‌گرتبووه‌وه، ئه‌وه‌ش مانای وایه كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌حه‌ر هیچ رێزێك له بینه‌رانی خۆی نانێت‌و، راپۆرتێكی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا دههێنێو جارێكی دیكه وه‌كو شتێكی نوێ پێیان ده‌فرۆشێته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌شهیره به‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری راپۆرتهكهشیان كردووه، وه‌ك مامۆستا مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی‌و دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی‌و كه‌سانی دیكه، كه له ناو راپۆرته‌كه دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ كرا.
جێی باسه ئه‌وه دووه‌م جاره كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌حه‌ر به نیازی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق‌و كینه‌و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و راپۆرته بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م ئه‌و كه‌ناڵه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانه‌وه ئاگادار كرایه‌وه، كه‌چی هه‌ر دووباره‌یان كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی، كه شه‌وی رابردوو پیهوهندییان به یه‌كێتی زانایانه‌وه كردووه، بۆیه وه‌ك مافێكی خۆیان داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن.
|