به‌پێی راپۆرتێك، كه له ژماره (824)ی هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له به‌شداربووانی راپۆرته‌كه، كه كچێكی ته‌مه‌ن گه‌وره‌یه، پێی وایه بڕیاره‌كه‌ی پێشووی په‌رله‌مان هۆكارێكی سه‌ره‌كی زیادبوونی قهیرهییه، بۆیه ناوبراو وای ده‌بینی، كه رێژه‌یه‌كی زۆری ئافره‌تان ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا بوونه‌ته قه‌یره‌كچ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان یاسای فره‌ژنی ده‌ركرد، چونكه فره‌ژنی تاكه رێگه‌چاره بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا پیاوان ناتوانن ژنی دووه‌م بهێنن، ئێمه‌ش بووینه‌ته قه‌یره‌و كه‌س نامانهێنێت، من داواكارم له په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات هانی فره‌ژنی بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه چیتر قهیرهمان نه‌مێنێت.
|