له درێژه‌ی بێڕێزیو سوكایه‌تیه‌كان دژ به ئایینی پیرۆزی ئیسلام، دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به پێی یاسای وڵاته‌كه‌ی، رێگه ده‌دات بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی موسڵمانان، رێكلامی دژ به ئیسلام بڵاوبكرێته‌وه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌واڵێكدا بڵاویانكرده‌وه: كه (دینیس هۆد)ی دادوه‌ری دادگای كه‌رتی (میتڕۆ دیتڕۆیت)، به یاسای وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ی داوه، كه ده‌زگاو رێكخراوه ئه‌مه‌ریكیه‌كان، به‌تایبه‌تیش هه‌ریه‌ك له كومه‌ڵه‌ی (كار له پێناو ئه‌مه‌ریكا)و (نا بۆ ئیسلامبوونی ئه‌مه‌ریكا)و، رێكخراوی (ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادیه‌كان)، مافی خۆیانه‌و ده‌توانن كه رێكلامی دژ به ئایینی ئیسلام له شوێنه‌گشتیه‌كان هه‌ڵبواسن، بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی موسڵمانانی وڵاته‌كه له ئیسلام‌و، سنوردانان بۆ موسڵمانبوونی ئه‌مه‌ریكیه‌كان.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگاكه، رێكخراوه‌كان هه‌ڵساون به هه‌ڵواسینی پۆستهرو نوسینی پڕ له سوكایه‌تی دژ به ئیسلام له سه‌ر پاسهگهشتیهكان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی باشووری رۆژهه‌ڵاتی (مانهاتن) رێگری له‌م كاره كردووه، تاكو دواجار له په‌یامێكدا دادوه‌ری ناوبراو هۆشداری ئه‌وه‌ی پێداون، كه ئه‌مه یاسایه‌و مافێكی ده‌ستوریه!!
شایانی باسه: ئه‌م باسه بووه جێگه‌ی ناڕهزایێكی زۆری موسڵمانانی ناوچه‌كه‌و جیهانو، له لایه‌ن خۆیه‌وه (ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه ئه‌مه‌ریكیه ئیسلامیه‌كان) ئیدانه‌ی ئه‌م كارانه‌ی كرد‌و، ئه‌م جۆره بڕیار‌و رێكخراوانه‌ی به هۆكاری نانه‌وه‌ی پشێوی‌و ره‌گه‌زپه‌رستی پێناسه‌كرد.
|