له‌م رۆژه پیرۆزانه‌دا له قوڵایی مێژوو بۆنی عه‌ترێكی یه‌جگار خۆش دێته لوتمان ئه‌ویش بۆنی عه‌تری كۆچی پێغهمبهمبهری ئازیزمان (محمد)ه (درودی خوای له سه‌ربێت) له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز بۆ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز، بۆیه پێویسته بزانین چ په‌ندو حیكمه‌تێك له كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له سه‌ربێت) وه‌رده‌گیرێ، چونكه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتی حه‌زره‌ت (درودی خوای له سه‌ربێت) ده‌ستورو یاسایه بۆ ئێمه‌ی موسڵمان. أ- كۆچی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له سه‌ربێت) بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه خۆی رزگار بكا له ده‌ست ئێش‌و ئازاری قوڕه‌یشیه‌كان، موسڵمانه‌كان‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان چی‌یان به‌سه‌ردێ بهسهرنایێ كه‌یفی خۆیتیان!. پێویسته سه‌ركرده‌ی وڵات ئاوابێت، هه‌ركاتێك گیانی خه‌ڵكی كه‌وته مه‌ترسی ئه‌بێ گیانی خۆی بخاته مه‌ترسی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، نه‌وه‌ك پێش هه‌موو كه‌س خۆی‌و ماڵ‌و مناڵی رزگار بكا، به‌ڵكو خۆی‌و ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی دوایین كه‌س بوون له شاری مه‌ككه ده‌رچوون ئه‌وه سه‌ركرده‌یه!. ب- به‌روبوومی كۆچی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له سه‌ربێت) سه‌ركه‌وتنی ئایینی خوا‌و سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی لێكهوتهوه، به‌ڵام پرسیار لێره ئه‌وه‌یه به‌روبوومی ئه‌و كۆچه بۆ له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ناوچه‌كه‌ی خۆی بوو؟ یا بۆ له ناو گه‌له‌كه‌ی خۆی نه‌بوو؟ وه‌ڵام: حیكمه‌تی خوای گه‌وره ئاوابووه كه‌وا یه‌كه‌م یاریده‌ده‌رو هاوه‌ڵانی له ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك گومان نه‌با كه‌وا ده‌عوه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی داوایه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی بووه، وه بۆ ئه‌وه‌ش تا له هیچ لایه‌ك ناحه‌زان تانه‌و ته‌شه‌ر له ده‌عوه‌ی پێغهمبهرایهتیو كۆچی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له سه‌ربێت) نه‌ده‌ن، گه‌ر وانه‌بوایه ده‌یان گوت: به هۆی خزم‌و كهسو كاری خۆی داوای پله‌و پایه ده‌كات ئه‌مه ده‌مكوت كردنه. ج- ئایا كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له سه‌ربێت) بۆ به شه‌و كۆچی كرد‌و به رۆژ نه‌بوو؟ ئایا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له سه‌ربێت) سێ رۆژان له ناو ئه‌شكه‌وتی (پور) خۆی شارده‌وه؟ ئایا له‌به‌رچی ریگای گۆڕی‌و به راسته ریگادا نه‌ڕۆیشت له ترسان بوو؟؟؟ ئایا ئیمامی عومه‌ر بۆ به ئاشكرا به به‌رچاوی هه‌موو قوڕه‌یشیه‌كان كۆچیكرد؟ پێغه‌مبه‌ری خواش (درودی خوای له سه‌ربێت) به دزی كۆچیكرد؟ وه ئایا ئیمامی عومه‌ر ئازاتر بوو له پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له سه‌ربێت)؟ د- ئه‌و جۆره كۆچه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له سه‌ربێت) پێمان ده‌ڵێ: كه‌وا مرۆڤی موسڵمان نابێ له كاتی تهنگو چه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشی به ئاگایی‌و خۆپارێزی له یادبچێ (الحيطةو الحذر) وه‌رنه‌گرێ، یان هۆكاری رزگاربوون به كارنههێنێو بڵێ به ته‌مای خوای!!، نه‌خێر: هۆكارو ئامراز به كاربێنه ئه‌وجا بڵێ: به ته‌مای خوای . وه هه‌ڵسووكه‌وتی ئیمامی عومه‌ر هه‌ڵسووكه‌وت‌و ته‌سه‌ڕوفی شهخسیو تاكی بوو، به‌ڵام هه‌ڵسووكه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له سه‌ربێت) به ده‌ست خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو خوای گه‌وره نه‌خشه‌ی له بۆ كێشا بوو، تا ئه‌بوبه‌كر زۆر په‌له‌ی بوو له بۆ كۆچ كردن، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له سه‌ربێت) ده‌یفه‌رموو تاكو ئیزن نه‌درێم فه‌رمانم پێنه‌كرێ ناتوانم كۆچ بكه‌ین. هـ- حیكمه‌تی كۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ: كه‌وا ئه‌ركی سه‌رشانی گشت موسڵمانانه گه‌ر موسڵمانان له هه‌ر شوێنێك بن پێویسته له كاتی تهنگو چه‌ڵه‌مه‌و مه‌ترسی یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن به هه‌ر نرخێك بێت‌و له هه‌ر رهنگو زوبانو تیره‌یه‌ك بن، نه‌وه‌ك وه‌كو موسڵمانانی ئه‌مڕۆ به یارمه‌تی كوفر خوێناوی یه‌كتر ده‌خۆنه‌وه، موسڵمانانی ئه‌مڕۆ لهكێو ئه‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێ :(إنما المؤمنون إخوة ) له‌كێ؟؟؟ به‌ڵێ: موسڵمانانی ئه‌م رۆژگاره تینونه به خوێنی یه‌كتر، له به‌ر یه‌كتر كافر كردن كوفریان له بیر چۆته‌وه!!!. (له من مه‌ده له ئه‌حه‌ی برا بده، وا ده‌زانم له جه‌واری كا ده‌ده‌ی)!. و- پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)و موسڵمانه‌كان له دوای یازده ساڵان له ئازار‌و لێدان‌و كوشتن‌و تێهه‌ڵدان ئه‌وجا كۆچیكرد، ئه‌وه‌مان پێدهڵێً: كه‌وا مرۆڤی موسڵمان له كاتی ئێش‌و ئازاروو فیتنه ده‌بێ خۆڕاگر‌و ئارام گرو له سه‌ر خۆبێ. نه‌وه‌ك وه‌كو هه‌ندێ موسڵمانی ئه‌مڕۆ به سووكترین ئێش‌و ئازار په‌نا بۆ كاولكاری ببا‌و ته‌ڕوو وشك وێكڕا بسوتێنێ!. وه مرۆڤی موسڵمان داوای یارمه‌تی له كه‌س نه‌كا ته‌نها له خوای گه‌وره نه‌بێ، به‌ڵام: داخه‌كه‌م موسڵمانی ئه‌مڕۆ یارمه‌تی له هه‌موو كه‌سێك داوا ده‌كا ته‌نها له خوای گه‌وره نه‌بێت! په‌نا لۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌با جگه له خوای گه‌وره !. ز- له كۆتاییدا ده‌ڵێم: له‌و چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو زۆر بهچڕوو پڕی به ووتارو بهنوسینو له راگه‌یاندنه‌كان زۆر باسی یادی ئه‌و كۆچه پیرۆزه یان ئه‌و یاده پڕ پیت‌و به‌ره‌كه‌ته ده‌كرێت، به‌ڵام: داخه‌كه‌م ته‌نهاو ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كات‌و خۆشكردنی به‌رنامه‌ی میدیاكانه، پاشی چه‌ند رۆژێك له بیر ده‌كرێ‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان به جێبێڵێ، یان به كرده‌وه له ره‌وشتی موسڵمانان ره‌نگ بداته‌وه، ته‌نها یادێكی سه‌ر زارهكیو هیچی تر ناّ. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (الْمُهَاجِرُ من هَجَرَ ما نهى الله عنه) به داخه‌وه زۆرێك له وانه باسی یادی (كۆچ) ده‌كه‌ن هیچ گۆرٍانێك له كرده‌وه‌كانیان به‌دی ناكرێ. وه هیوادارم رووداوی كۆچ له ههڵسو كه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌موو لایه‌كمان كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمهلًگاكهمان. 26/10/2013 |