(سێشه‌ممه)، 1/1/1435 سه‌ری ساڵی كۆچی پیرۆز‌و پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و باران بێت، ساڵی یه‌كڕیزی وسه‌ركه‌وتنی موسڵمانان بێت هییجرهت وكۆچ: له نزمیه‌وه بۆ به‌رزی .. له خراپه‌وه بۆ چاك.. له چاكه‌وه بۆ چاكتر كۆچ ڕێبازی پێغه‌مبه‌رانه.. دروشمی بڕوادارانه، سه‌ره‌تای ههمووساڵێكی كۆچی یادی هیجرهتهو سه‌ری ساڵی موسڵمانانه، هیجرت به مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی (لاهجره بعد الفتح ) به‌ڵام به مانا گشتیه‌كه (لكن جهاد ونیه) با ئێمه‌ش كۆچ بكه‌ین له خراپه‌وه بۆ چاكه، هیجرت گه‌وره‌ترین و ناخۆشترین و به ئازارترین ڕوداوی پێغه‌مبه‌رمان بو، بۆیه پێشه‌وا عومه‌ر كردی به سه‌ره‌تای مێژوی ئیسلامی كه بوو به سه‌ره‌تای گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن كه له به‌رهه‌می ئه‌ودا مافه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان گه‌ڕانده‌وه له ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی وخزمه‌ت كردن و په‌یمانی پێكه‌وه‌ژیان و تا خاوه‌نی مێژووی ئیسلامی خۆمان بین. ئه‌و په‌ندانه‌ی كه له هیجره‌ت وه‌رده‌گیرێ: 1ــ گه‌ر ئیسلام بكه‌ینه دوو به‌شی (عقیده وتشریع) ئه‌وا به‌شی ده‌وڵه‌ت داری و ته‌شریع لهكۆچهوه ده‌ست پێده‌كات، كه‌واته قورئان یاسا‌و ڕێسایه‌و به‌رنامه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خه‌تمكردن بوایه له مه‌ككه‌ش ده‌یتوانی له ماڵی خۆیدا بیخوێنێته‌وه. 2ــ سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و تۆقاندن بێبڕواكانن نه‌ك ئیسلام، چونه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ناچاریان كردكۆچ بكات. 3ــ دڵسۆزی سه‌ركرده بۆ هاوه‌ڵانی كه هه‌موویانی به‌ڕێكرد پاشان خۆی. 4ــ دڵسۆزی هاوه‌ڵان بۆ پێشه‌واكه‌یان له شوێن كه‌وتن و پارێزگاری لێكردنی 5ــ دانانی پێشه‌وا عه‌لی بۆ پاراستنی ئه‌مانه‌تی دوژمنه‌كانی له‌و كاته ناهه‌مواره‌دا 6ــ نه‌خشه‌ی وردی سه‌ربازی له دیاریكردنی ئه‌شكه‌وته‌كه‌و سڕینه‌وه‌ی شوێن پێكانیان به هۆی ڕانهمهڕهكهی ابوبكرهوه 7ــ كۆچ گۆڕینی زه‌مینه‌و جێگه‌و ڕێگه بوو بۆ ئاماده‌باشی و ڕووبه‌ڕو بونه‌وه نه‌ك ڕاكردن، گۆڕینی (موقع بو نه‌ك موقف) بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بو نه‌ك خۆشاردنه‌وه‌و ئیسراحه‌ت، كه دروستیشی كرد، كه‌واته ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: دین جیایه له ده‌وڵه‌ت ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی سیره‌ت و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره، بۆیه بو به خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌لماندی كه ئیسلام ئیداره‌و ئیراده‌یه‌و ئه‌م دینه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژینه. له كاره سه‌ره‌كیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی : ئاماده‌كردنی كه‌سانێك كه شایسته‌ی ئه‌وه بن ببنه كاربه‌ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ڕووی: • بیروباوه‌ڕی چاك وپاك ......ان اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت • خوڕه‌وشتی جوان ....... اكمل المؤمنين ايمانَاَ احسنهم اخلاقاَ • ڕاستی وڕاستگۆی ...ان الصدق يهدى الى البروان البريهدى الى الجنة • دوری له‌غه‌ش وفێڵ وخیانه‌ت.....من غشنا فليس منا • دڵسۆزی بۆمیلله‌ت ...پیاوی وه‌ك پێشه‌وا عوسمانی پێگه‌یاند كه له ساڵی گرانیدا (100) بار حوشتری به‌خشی، به كرده‌وه بوونه خزمه‌تكاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و كۆشك و ته‌لاریان جێ نه‌هێشت دروستكردنی مزگه‌وت و برایه‌تی له نێوان مهاجرو ئه‌نصارو پاشان ئه‌وس وخهزرهج، واته ئیسلام ئاینی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه، ئه‌وه‌ش پیاوی ده‌وێت (رجال). |