شێخی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێت و پاپای ڤاتیكان داوای لێبووردن له‌جیهانی ئیسلامی بكات، ئه‌و كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.
(شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب) شێخی ئه‌زهه‌ر له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی له(مایكل ڤیتزجیرالد) نێرده‌ی پاپای ڤاتیكان له‌شاری قاهیره، رایگه‌یاند: ئه‌زهه‌ر له‌جیهانی ئیسلامی‌دا (1.8) ملیار موسڵمانی له‌پشته‌و چاوه‌ڕوانی داوای لێبووردنی پاپای ڤاتیكانن.
شێخی ئه‌زهه‌ر راشیگه‌یاند، تا پاپای ڤاتیكان داوای لێبووردن نه‌كات په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڤاتیكان ئاسایی نابنه‌وه.
جێیگووتنه پاپای ڤاتیكان چه‌ندین جار به‌تایبه‌تیش له وتاره‌كه‌ی زانكۆی ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تی تیرۆری خسته پاڵ ئیسلام‌و، ئیسلامی به ئایینی شمشمێر ناوزه‌د كرد، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی جیانی ئیسلامی تووره ببێت‌و، ئه‌زهه‌ری شه‌ریفیش پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ پچراند، كه تاكو ئێستاكه‌ش ئاسایی نه‌بووته‌وه.
سوود له كوردی‌و وه‌رگیراوه |