دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له سه‌رای سلێمانی، سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان راپۆرتێكی له‌سه‌ر مامۆستا هه‌ورمان گه‌چێنه‌یی بڵاوكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك شتی خسته پاڵی، كه به بروای راپۆرته‌كه ئه‌وانه هه‌مووی ده‌چوونه خانه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، بۆیه كه خۆی گه‌نده‌ڵ بێت، نه‌ده‌بوو باسی گه‌نده‌ڵیش بكات.
مامۆستا هه‌ورامان له راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، ده‌ڵێت: شه‌هاده‌كه‌ی من ته‌زویر نییه، چونكه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراق ته‌سدیق كراوه، كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان پێی وایه چه‌ند جارێ: به منیان گوتووه بۆ خوێندن ده‌تنێرینه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌هاده‌كه‌ی من ته‌زویره، چۆن رێگه ده‌ده‌ن منی خاوه‌ن شه‌هاده‌ی ته‌زویر بنێرنه ده‌ره‌وه، یان ئه‌گه‌ر شه‌هاده‌م ته‌زویره بۆچی حكومه‌ت منی به‌و شه‌هاده‌یه به ئیمام‌و خه‌تیب ته‌عین كردووه؟!.
سه‌باره‌ت به خانوه‌كه‌ی خۆشی له سلێمانی مامۆستا هه‌ورامان ده‌ڵێت: من خۆم دروستم كردووه، ئه‌ویش به سێ به‌شه‌وه، به‌شێكی پاره‌ی خۆم بووه، به‌شێكیشی هاوكاری برادهرانو دۆستانم بووه، بهشێكیشیم به قه‌رز بووه، كه تاكو ئێستاكه‌ش قه‌رزدارم.
سه‌باره‌ت به ئیجازه‌ی خوێندنیش مامۆستا هه‌ورامان دیسان ده‌ڵێت: من له به‌غدا به‌شداریم كرد، له مونافه‌سه‌كه وه‌ك كوردێك یه‌كه‌م بووم، كه وه‌رگیرام له ماسته‌ر، منیش وه‌كو هه‌موو قوتابیه‌كان، كه خاوه‌نی شه‌هیدیش نینه، مافی ئه‌وه‌م هه‌یه داوای مۆڵت بكه‌م.
هه‌روه‌ها مامۆستا هه‌ورامان پێی وایه ئه‌وان ته‌شهیریان پیێَ كردووه‌و، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان بۆی هه‌ڵبه‌ستوه، ئه‌و به مافی خۆی ده‌زانێت دا‌واشیان له‌سه‌ر تۆمار بكات، به‌تایبه‌تی له كه‌ناڵێكی ئاسمانی ماڵی ئه‌ویان وێنه‌گرتووه، كه ئه‌وه له رووی ئه‌منیشه‌وه جێگه‌ی مه‌ترسییه، چونكه دۆست‌و دوژمن ئێستا ماڵی ئه‌و ده‌ناسێت.
له كۆتاییدا مامۆستا هه‌ورامان كه پاشماوه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، رێگه نادات وێه‌ی ئه‌و له هیچ شوێنێك بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له كاتی كیمیابارانه‌كه لێی گیراوه، كه خانه‌واده‌كه‌ی شه‌هید دهكرێنو، ئه‌ویش به منداڵی ده‌ستی ده‌خاته گه‌ردنی باوكی شه‌هید كراوی.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی دهربریو هیوای خواست چیدیكه له‌ولاو له‌ولا قسه له‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی نه‌كرێت. |