نووسه‌رو توێژه‌ر مامۆستا عه‌بدولرحمان سدیق له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا به‌ناوی (ئه‌نفال له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه) تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته جهربره، وه بۆچی ناوی لێنا ئه‌نفال؟ جیاوازی ئه‌و ئه‌نفاله له‌گه‌ڵ ئه‌نفالی ناو قورئان چییه؟ ئه‌ی چی بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه‌و ئه‌ركێكی ئێستا‌و داهاتوومان چییه؟
نووسه‌ر پێی وایه ئه‌نفال له‌ئیسلامدا ته‌نها شتومه‌كی به‌جێماوی مه‌یدانی جهمگی نێوان موسڵمانان وبێباوه‌ڕان بووه.
به‌عس به‌به‌كارهێنانی وشه‌ی ئه‌نفال هه‌وڵی شێواندنی ئیسلامی داوه، كاتێك له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا ناوی سووره‌تێكی قورئانی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵكوژیی به‌كارهێناوه.-پێویسته به‌رده‌وام بین له‌و هه‌وڵه ستاتیژییهی ماوه‌یه‌كه ده‌یده‌ین بۆ جێكردنه‌وه‌و دانانی كاره‌ساته‌كه له‌خانه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیدا كه(جینۆساید)هو، چه‌ندین ماددهوبڕگهی بۆ ته‌رخان كراوه له‌یاساو رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، لێره‌وه ده‌توانین كاره‌ساته‌كه به‌جینۆساید ناوبه‌رین ، هه‌روه‌كو زۆرێك لهوناوانهمان گۆڕیی كه‌ڕژێمی به‌عس له شار‌و شارۆچكهوگهڕهك وشه‌قام ودامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی نابوو بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی.
دابه‌شكردنی خاك و، ژێرهستهكردنی گه‌لان و به‌زۆر پێكهوهلكاندنیان به‌خاك وگه‌لانی سه‌رده‌سته‌وه،هه‌میشه كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژیی وجینۆسایدی گه‌لانی ژێرده‌ستی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌تا زه‌مان وزه‌مینه سازبێت بۆ هه‌ر زمانێك كهتاكڕهویی خۆی و، ته‌نهایی ره‌گه‌زه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت ، ئوا به‌كۆمه‌ڵكوژیی وجینۆساید كۆتایی نایه‌ت.
هه‌روه‌ها ته‌واوی خاڵه‌كانی ئه‌نفال له توێژینه‌وه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدولره‌حمان سدیق ده‌خوێنیته‌وه، ده‌قی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له سایتی (زنایان) به‌شی (كتێبخانه‌ی زانایان) بخوێنه‌وه.
|