ئیختیلاف‌و ڕاجیایی باس و خواسێكی دوور ودرێژ ومه‌ودا فراوانه، و واقیعێكه به درێژایی ژیان هه‌بووه وهه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا به خێرایی باسی ده‌كه‌م گۆشه‌یه‌كی بواری ئیختیلافه له قۆناغێكی تایبه‌تیدا، ئه‌ویش ئیختیلافی نێوان هاوه‌ڵانی به‌ڕێزه (خوایان لێ ڕازی بێت) له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی نازداردا (د.خ). وه‌ك لای هه‌مووان ڕوونه له كاتی ئیختیلاف‌و كێشه‌و ناكۆكیه‌كاندا هاوه‌ڵان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ خزمه‌تی حه‌زره‌ت (د.خ)و كێشه‌كانیان ئاراسته ده‌كرد، خودا‌و پێغهمبهرهكهیشی تاكه سه‌رچاوه‌و بڕیارده‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه بوون، یارانیش (د.خ) هه‌موویان گوێڕایهڵو فه‌رمانبه‌ردار بوون بۆ هه‌ر بڕیارێك. ئه‌مه‌ش وه‌ك بنه‌مایه‌كی شه‌رعی چه‌سپاوه‌و ده‌بێت هه‌موو مسوڵمانان له گشت كاروبار و كات و شوێنێكدا هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُوا أَگِیعُوا اللَّهَ ۆأَگِیعُوا الرَّسُوڵ ۆأُولِی الْأَمْڕ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْوٍ فَرُدُّوهُ إِڵی اللَّهِ ۆالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ ۆالْێوْمِ الْێخِڕ ژَلِكَ خَیْرٌ ۆأَحْسَنُ تَأْوِیلًا] . جا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین خۆشه‌ویستمان (د.خ) چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئیختیلافی نێوان هاوه‌ڵان كردووه‌و به چ هونه‌رێك ئیختیلافه به جێیهكانیانی قبوڵ كردووه، به پێویستمزانی له‌م ده‌رفه‌ته‌دا به كورتی ئاماژه به چه‌ند نمونه‌یه‌كی واقیعی له ژیانی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵان بخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ران، چونكه ئێمه له‌مڕۆدا زۆر پێویستیمان به‌وه هه‌یه، كه له بابه‌ته خیلافیهكاندا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین، و پێغه‌مبه‌ر ئاسا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری خزمه‌ت كردن به دین، به پێچه‌وانه‌وه نه‌بینه نمونه‌یه‌كی خراپی ئیسلام‌و مسوڵمان‌و سه‌ره‌نجام مسوڵمانان بخه‌ینه نێو گێژاویی دووبه‌ره‌كی‌و ڕق وقینه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كتر ـ وه‌ك به‌داخه‌وه له‌مڕۆدا به ڕوونی ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه به‌ده‌ركه‌وتووه ـ. ئێستاش ده‌چینه خزمه‌ت ئه‌و نمونانه‌ی كه مه‌به‌ستمانه: 1ـ ((عن أبی سعید الخدری قال: خرج رجلان فی سفر فحچرت الصلاه و لیس معهما ما‌و فتیمما صعیدا گیبا فصلیا پم وجدا الما‌و فی الوقت فأعاد أحدهما الصلاه و الوچوو و لم یعد اڵاخر پم أتیا رسول الله () فژكروا ژلك له فقال للژی لم یعد أصبت السنه و أجزأتك صلاتك و قال للژی توچأ و عاد: لك اڵاجر مرتین)) . واته: دوو پیاو له سه‌فه‌رێكدا پێكه‌وه بوون، كاتی نوێژ هات و ئاویان پێ نه‌بوو ده‌ستنوێژ بگرن، له‌شوێنێكی پاكدا ته‌یه‌مومیان كرد‌و نوێژه‌كه‌یان به تهیهمومهكهوه ئه‌نجامدا. دواتر پێش له‌وه‌ی كاتی ئه‌و نوێژه تێپه‌ڕێت ڕێیان له ئاو كه‌وت، یه‌كێكیان ده‌ستنوێژی به ئاو گرت‌و نوێژه‌كه‌شی دووباره كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌ویتریان نه‌یكرده‌وه، دواتر هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه پێكه‌وه چونه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و باسه‌كه‌یان بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی به‌وه‌یان كه نوێژه‌كه‌ی دووباره نه‌كرده‌وه: ڕاستیت پێكاو فهرزهكهت له‌سه‌ر نه‌ماوه. بهویتریانی فه‌رموو كه نوێژه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه: پاداشتی هه‌ردوو نوێژه‌كه‌ت بۆ نوسراوه وپاداشتت دوو جار بۆ ژمێرراوه. 2ـ ((عن ابن عمر رچی الله عنهما قال: قال النبی () لنا لما رجع من اڵاحزاب: (لا یصلین أحد العصر إلا فی بنی قریڤه). فأدرك بعچهم العصر فی الگریق فقال بعچهم: لا نصلی حتی نأتیها، وقال بعچهم: بل نصلی لم یرد منا ژلك فژكر للنبی () فلم یعنف واحدا منهم)) . واته: له غه‌زای (به‌نی قوره‌یزه)دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به هاوه‌ڵانی فه‌رموو: كه‌س نوێژی (عه‌صر) نه‌كات تاوه‌كو ده‌گه‌نه (به‌نی قوره‌یزه)، له ڕێگه‌دا و پێش گه‌ییشتن به شوێنی مه‌به‌ست كاتی نوێژی (عه‌صر) هات، هاوه‌ڵان به‌شێكیان نوێژه‌كه‌یان له كاتی خۆیدا ئه‌نجامداو به‌شێكیتریان نوێژه‌كه‌یان نه‌كرد تاوه‌كو گه‌یشتنه (به‌نی قوره‌یزه)و دواتر به قه‌زا نوێژه‌كه‌یان گێڕایه‌وه. پاشان ئه‌م باسه بۆ پێغه‌مبه‌ر گێڕرایهوه، به‌ڵام نكوڵی له هیچ لایه‌ك له هاوه‌ڵان نهكردو كه‌سیانی به هه‌ڵه دانه‌نا. 3ـ ((عن أبی قتاده: أن النبی () قال ڵابی بكر: متی توتر؟ قال: أوتر قبل أن أنام و قال لعمر: متی توتر؟ قال: أنام پم أوتر فقال ڵابی بكر: أخژت بالجزم أو بالوپیقه و قال لعمر: أخژت بالقوه)) . واته: پێغه‌مبه‌ر به (ئه‌بوبه‌كر)ی فه‌رموو: چ كات نوێژی (وه‌تر) ده‌كه‌یت؟ وتی: پێش خه‌وتن، دواتر به ئیمامی (عومه‌ر)ی فه‌رموو: ئه‌ی تۆ چ كاتێك (ویتر)ه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟ وتی: دهخهومو دواتر بۆی هه‌ڵده‌ستمه‌وه، جا حه‌زره‌ت به (ئه‌بوبه‌كر)ی فه‌رموو: تۆ كاره‌كه‌ت توند وقایم كردووه، به (عومه‌ر)یشی فه‌رموو: تۆ هێز و توانات به‌كارهێناوه. 4ـ ((عَنْ عَلِیّ رَچِێ اللَّهُ عَنْهُ قَاڵ كَانَ أَبُو بَكْرٍ رَچِێ اللَّهُ عَنْهُ یُخَافِتُ بِصَوْتِهِ إِژَا قَرَأَ، ۆكَانَ عُمَرُ رَچِێ اللَّهُ عَنْهُ ێجْهَرُ بِقِرَاوَتِهِ، ۆكَانَ عَمَّارٌ رَچِێ اللَّهُ عَنْهُ إِژَا قَرَأَ ێأْخُژُ مِنْ هَژِهِ السُّورَهِ ۆهَژِهِ، فَژُكِرَ ژَاكَ لِلنَّبِیِّ () فَقَاڵ لِأَبِی بَكْرٍ رَچِێ اللَّهُ عَنْهُ لِمَ تُخَافِتُ؟ قَاڵ: إِنِّی ڵأُسْمِعُ مَنْ أُنَاجِی ۆقَاڵ لِعُمَرَ رَچِێ اللَّهُ عَنْهُ لِمَ تَجْهَرُ بِقِرَاوَتِكَ؟ قَاڵ: أُفْزِعُ الشَّیْگَانَ ۆأُوقِڤُ الْۆسْنَانَ، ۆقَاڵ لِعَمَّارٍ: ۆلِمَ تَأْخُژُ مِنْ هَژِهِ السُّورَهِ ۆهَژِهِ؟ قَاڵ: أَتَسْمَعُنِی أَخْلِگُ بِهِ مَا ڵیْسَ مِنْهُ قَاڵ: ڵا، قَاڵ: فَكُلُّهُ گَیِّبٌ)) . واته: حه‌زره‌تی (ئه‌بوبه‌كر) له كاتی قورئان خوێندانا ده‌نگی نزم ده‌كرده‌وه، (عومه‌ر)یش به ده‌نگی به‌رز قورئانی ده‌خوێند، (عه‌مار)یش له هه‌ر سوره‌ته وبه‌شێكی ده‌خوێند... دواتر ئه‌مه بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) باسكرا، ئه‌ویش فه‌رمووی: هه‌موویان هه‌ر چاك وجوانن. 5ـ روي (عَبْد اللَّهِ بْن عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ ) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ () ؤقَفَ فِي حَجَّةِ الْؤدَاعِ بِمِنًي لِلنَّاسِ يَسْأَلُونَهُ، فَجَاوَهُ رَجُلٌ، فَقَالَ: لَمْ أَشْعُرْ فَحَلَقْتُ قَبْلَ أَنْ أَذْبَحَ. فَقَالَ: اذْبَحْ ؤلَا حَرَجَ، فَجَاوَ يَخَرُ فَقَالَ: لَمْ أَشْعُرْ فَنَحَرْتُ قَبْلَ أَنْ أَرْمِيَ، قَالَ: ارْمِ ؤلَا حَرَجَ فَمَا سُئِلَ النَّبِيُّ () عَنْ شَيْوٍ قُدِّمَ ؤلَا أُخِّرَ إِلَّا قَالَ: افْعَلْ ؤلَا حَرَجَ)) . واته: پێغه‌مبه‌ر له كاتی حه‌جی ماڵئاواییدا له (مینا)دا وه‌ستابوو، هاوه‌ڵان ده‌هاتن و پرسیاریان لێده‌كرد، هاوه‌ڵێك هاتو وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من نه‌مزانی پێش حه‌یوان سه‌ربڕینه‌كه سه‌رم تاشی، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: حه‌یوانه‌كه سهرببڕهو كێشه نییه، هاوهڵێكیتر هات و وتی: نه‌مزانی پێش (ره‌جمی جه‌مره) حهیوانهكهم سه‌بڕی، دیسان فه‌رموی: (ڕه‌می) بكه وهیچ كێشه‌یه‌ك نییه. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌ر پرسیارێكی لێبكرایه و هه‌ر شتێك پاش و پێش بخرایه ده‌یفه‌رموو: بیكه‌و هیچ گرفتێك نییه. له‌م فه‌رمودانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له كاره شه‌رعی وڕێ پێدراوهكانداو له‌و بابه‌تانه‌ی كه ئیختیلاف تێیدا ڕێگه پێدراو بووه زۆر به ئاسانی جێگه‌ی بۆ ئیختیلاف هێشتوهتهوهو هیچ لایه‌كیشی به هه‌ڵه دانه‌ناوه‌و كه‌سیشی بێ هیوا نه‌كردووه سه‌باره‌ت به بۆچونه جیاوازه‌كه‌ی ـ به‌و مه‌رجه‌ی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما شه‌رعییه‌كان نه‌بوبێت، كه بێگومان له به‌رامبه‌ر وتار‌و كردار و بۆچونی خراپ و ناشه‌رعیدا حه‌زره‌تی نازدار (د.خ) هه‌ڵوێستی توندی هه‌بووه ـ. به‌و هیوایه‌ی ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌مه جهنجاڵو پڕ له ئیختیلافهدا دڵمان فراوان بێت‌و ئه‌م فه‌رموده‌و هه‌ڵوێستانه‌ی حه‌زره‌ت بكه‌ینه سه‌ر مه‌شق بۆ خۆمان. *پێشنوێژ له مزگه‌وتی كانی ئاسكان/ زه‌ڕایه‌ن |