سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ (17/3/2011) شاندێكی فیدڕاسیۆنی جڤاكا ئیسلامی كوردستان له ئه‌وروپا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان شێخ مه‌لا شافیعی سه‌رۆكی فیدڕاسیۆن‌و مه‌لا محیه‌دین جزیری جێگری سه‌رۆك‌و كاك عه‌لی عه‌گید‌و كاك شیار پێكهاتبوون.
له دیداره‌كه‌دا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و برایه‌تی، باس له ره‌وشی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خوور كرایه‌وه، كه كۆمه‌ڵه كوردێكی باكووری كوردستانی تێدایه، باس له چۆنیه‌تی هاوكاریكردنیان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج‌و دروستكردنی مزگه‌وتێكی گه‌روه‌تر.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی شاندی میوانی كرد‌و، سوپاسێكی گه‌رمی كردن، كه بۆ دووه‌مین جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خمووریش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گووتی: ئێمه به‌پێی توانای خۆمان ئاگامان لێیان هه‌یه، هه‌ربۆیه لقی هه‌ولێر‌و ناوچه‌ی مه‌خووری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانیان كردوونه‌و، كۆمه‌كیانه بۆ بردوونه، بۆ مه‌سه‌له‌ی حه‌ج‌و دروستكردنی مزگه‌وتیش چ له رێگای حكومه‌ته‌وه بێت یان له رێگای خێرخوازانه‌وه، به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واوی پێدان‌و، بڕیاریش درا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام بده‌ن، چونكه به تێڕوانینی یه‌كێتی زانایان كورد هه‌مووی هه‌ر یه‌كه‌و، دوژمنان سنووری ده‌ستكردییان له نێوان دروست كردینه.
شایانی باسه شانده‌كه به یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر چیوه‌یی بوو، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
|