راگه‌یاندنی لق:
له به‌رواری 13\4\2011 لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز به‌رپرسی لق‌و، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كارگێڕانی لق‌و به‌رپرسی ناوچه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وێرای باسكردن‌و تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كده‌نگی زانایان‌و هاوهه‌ڵوێستیان كرایه‌وه.
دواتر هه‌رهه‌مان رۆژ، به‌ڕێز به‌رپرسی لقی ناوبراو، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان زانایانی كارگێڕانی لق، به شداریكرد له رێوڕه‌سمی ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی (نجار)ی سه‌ر به ناوچه‌ی (پاوه)ی كوردستانی ئێران‌و، سوپاس بۆ خوا، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به ناكۆكی نێوان هه‌ردولا هات.
|