وه‌ك خزمهتكارو فه‌قێى هه‌موو مامۆستايانى ئايينى و وتاربێژانى كوردستان پێموايه: كه دواى رووداوه دڵتهزێنهكانى ته‌قينه‌وه له هه‌ريه‌ك له هه‌ولێرو سلێمانى و كه‌ركوك و، ده‌نگ و باسى چوونى گه‌نج و لاوه‌كانى كوردستان بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له سورياو، زۆربوونى رفاندن و ئه‌و توندوتيژيانهى كه له‌م ماوانه‌ى دوايى له ناوچه جياجياكانى كوردستان بوونى هه‌يه، حهقوايه وه‌ك خه‌مخۆرێك و ئه‌ركى سه‌رشانى پێشه‌وايانى دين و ژين، زياتر و زۆرتر له جارانى رابردوو وتاره‌كانى رۆژانى هه‌ينى تايبهتتر بكرێت به روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌مكه ئيسلاميانهى كه بهقامووسى سه‌يرو بێ بنه‌ما تهفسيركراوهو، هانى موسڵمانان بدرێت بۆ خواويستى و خۆشه‌ويستى ئيسلام و موسڵمانان و تاك و خاك و ئاشتى و ئاشته‌وايى... دوور له په‌يامى ره‌شى خوێنرێژى و ره‌شه‌كوژى و براكوژى، به‌ناوى دينى ره‌حمه‌ت و پێغه‌مبه‌رى لابه‌رى زه‌حمه‌ت (صلى الله عليه وسلم). باتوندڕهوى و توندوتيژى نه‌بێته سيماو پێناسه‌ى كوردستان و موسڵمانانى و به‌شێك نه‌بين له به هيلاكچووانى ئوممه‌ت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (هلك المتنطعون). خواى گه‌وره هه‌موولايه‌ك بپارێزێت له شه‌ڕو ئاژاوه‌و ئاشوب و، كوردستان و موسڵمانى هه‌موو دونيا سهربهزو پايهداربكات به ره‌وشت و فهرمايشتى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر (صلى الله عليه وسلم). |