راگه‌یاندنی لق:
12/4/2011 رۆژی سێشه‌ممه شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و شاندێكی یاوه‌ری، به‌شداری كرد له كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی مه‌حمود له رانیه.
شایانی باسه: له‌رێوڕه‌سمێكی شایستهداو، به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تی‌و زانایان‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای زهگڵ به‌رپرسی لق وتارێكی پێشكه‌ش كرد،وه به خویندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسی راگه‌یاندن كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات .
له‌لایه‌كی دیكه‌و، له رۆژی پێنجشه‌ممه 14/4/2011
شاندیكی لق به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق‌و شاندێكی یاوه‌ری،
سه‌ردانی مالی مامۆستا عبدالله ده‌روه كۆتری كرد ، كه جه‌نابیان له‌سه‌فه‌ری ولاتی سودان گهرابۆوهو، به‌مه‌به‌ستی خویندنی ماسته‌ر چوبون بۆ ئه‌م ولاته .
|