دكتۆر محمد شه‌ریف سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی، له‌ژێر ناونیشانی (هه‌قه دین له ململانێی سیاسی دوور بخرێته‌وه) وتارێكی بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا به‌ڕێزیان جه‌خت له‌سه‌ر پیرۆزی‌و گهورهییو بێلایه‌نی ئایینی ئیسلامی پیرۆز ده‌كاته‌وه‌و، تێكه‌ڵكردنی ئایین به ململانێ سیاسی‌و مه‌رامه كه‌سی‌و تایبه‌تیه‌كان به مایه‌ی قوڵتربوونی كێشه‌كان پێناسه ده‌كات.
هه‌روه‌ها دكتۆر شه‌ریف پێیوایه: (ئیسلام له مێژووی ئاده‌میزاددا، گهورهترینو پڕبه‌هاترین پڕۆژه‌ی چاكسازیه، كه خودی قوڕئانی پیرۆز‌و ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نه‌خشه‌یان بۆی داناوه. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌دا بوو كه پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) توانی پرۆسه‌یه‌كی خواوه‌ندانه وه‌به‌رهه‌م بێنێ كه تا ئێستاش هه‌موو دانایانی ئه‌م جیهانه سه‌ریان له ئاكهمهكهیدا سوڕماوه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه له چه‌ند خێڵ‌و هۆزێكی عاره‌به‌كانی جه‌زیره، كه دوور بوون له شارستانیهتو به جاهیلییه‌ت ناسرابوون، نه‌ته‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وارو دادپه‌روه‌ری لێ دروستكرد كه ئوممه‌تی ئیسلامه‌و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ كه ئیسلام چه‌ند له بنیاتنانی كۆمه‌ڵێكی نموونه‌یی دادپه‌روه‌ردا كاریگه‌ربوو).
له به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه: (مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی ئیسلام ته‌نیاو ته‌نیا، هیدایه‌تی مرۆڤه، چاوكردنه‌وه‌ی ئاده‌میزاده بۆ تێگه‌یشتن له حه‌قیقه‌تی ژیان له روانگه‌ی دینه‌وه، یه‌كێك له ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م هیدایه‌ته، خودی ویژدانی مرۆڤه كه ده‌بێته هانده‌رێكی مه‌زن بۆ زاڵبوون به سه‌ر هێزهدهروونیهكانی تر كه مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.
له‌م كات‌و ساته‌ی ئێستادا، كه ناوچه‌كه‌و كوردستانی پێدا ده‌ڕوات، ده‌بێ كۆششی هه‌موو لایه‌كمان بۆ ئه‌وه بێ كه چۆن دروشم‌و شیعاره پیرۆزه‌كانی ئیسلام ببنه چاره‌سه‌ری ئه‌م ململانێیه سیاسییانه‌ی خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه نویێهكهمان به‌ره‌و ئاقاری گرژی‌و توندڕۆیی ده‌بات نه‌ك ئیشكاله‌كان قوڵتر بكات. له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایهنهكاندایه، ئه‌م ئایینه پیرۆزه بێلایه‌ن بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌و برایانه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێ كوێرانه‌ی كه به‌ده‌ستی سیاسه‌تی پڕ چه‌واشه‌كاری هه‌موو لایه‌كه‌وه دروست كراوه بدۆزێته‌وه).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (له قازانجی هه‌موو لایهكماندایه، هه‌روا له به‌رژه‌وه‌ندی په‌یامی دین‌و پێگه‌ی مه‌لایه بهڕێزهكانیشه له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، كه سه‌روه‌ری دین پێشێڵ‌و به قوربانی سیاسه‌ت نه‌كرێت.
بائێمه ململانێی خۆمان بكه‌ین‌و به‌و گه‌نده‌ڵییانه قایل نه‌بین كه له هه‌ر سوچێكی كۆمه‌ڵ‌و له ژێر هه‌ر په‌رده‌و په‌نایه‌كی تر بێ ده‌كرێن. به‌ڵام نابێ ئه‌م ململانێیه كار له مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌كانی گه‌لی كورددا بكات‌و نهشهێلین زهرهرنهند بێت).
له كۆتاییشدا هاتووه: (ئه‌گه‌ر توندوتیژیش په‌یدابوو، جا له‌به‌ر ههرهۆ گه‌لێك بێ نابێت درێژه بكێشێت. هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا وتراوه، نابێ له سێ رۆژ زێتر گرژی له نێوانیاندا بمێنێ‌و، له رێنماییه‌كانی ئیسلامیشدا هاتووه- ئاشتی له نێوان خۆتاندا به‌ر قه‌رار بكه‌ن (افشوا السلام بینكم)- به‌ڵێ بابه‌تی ئاشتی‌و برایانه‌و دوور له توندوتیژی ته‌نیا به برایانی موسڵمان تایبه‌تمه‌ند نیه، به‌ڵكو به هه‌مان شێوه ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له هاووڵاتی یان مرۆڤایه‌تیدا به‌شدارن، هه‌روه‌كو ئیمامی عه‌لی فه‌رموویه‌تی: مرۆڤ دوو چه‌شنه، یان برای دینته، یان له ژیاندا هاوشێوهته).
ژماره (826) ی گۆڤاری گوڵان، (18/4/2011).
|