به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی به‌قه‌در:
وه‌ك ده‌زانن له ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگی رابردووی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی رووبه‌رووی تووند‌و تیژی بوونه‌وه، كه هه‌ندێكیان ده‌ستگیر كران‌و، هه‌ره‌شه‌یان لێكراو، هه‌ندێكیش له‌لایه‌ن هه‌ندێك لهخۆپیشاندهرانهوه سووكایه‌تیان پێكرا.
له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا وه‌ك ئه‌ركی پیشهییو ئهخلاقیو نیشتیمانی، به‌بێ ره‌چاوكردنی بۆچوون‌و ئینتیمای سیاسی، دیفاعمان له مامۆستایانمان كردووه، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌ركی خۆمان به‌رده‌وام بین.
به‌ڵام وه‌ك دیاره له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دژوار‌و پر تووند‌و تیژی رۆییشت، كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانو پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان بریندار بوون، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌موومان به شێوازی ئه‌دای قسه‌و گوفتارو كرداره‌كانمان دابچینه‌وه، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی مینبهرو مزگه‌وت، كه هه‌میشه، به‌تایبه‌تیش له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی كوژراو‌و بریندار له نێو ماڵی كورددا، رۆڵی هێوركردنه‌وه‌و ئاشتهواییو سوڵح‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یان بینیوه، كه‌سیش نه‌یتوانیوه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ مامۆستایانی ئایینی درێژ بكات، كه شه‌ری كورد به كوردیان گه‌رم كردبێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ی مێژووه سپی‌و جوانه‌كه‌مان هه‌ر به گه‌شاوه‌یی بمێنێته‌وه‌و، رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆشمان له چنگ نه‌چێت، داوا له مامۆستایانی ئایینی به‌رێز ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: خۆیان دووربگرن له هه‌ر شتێك فیتنه‌و ئاشوب‌و شهر دروست بكات، به‌مه‌ش خۆیان بپارێزن له زمانی تهحریزو تهشهیرو هاندان بۆ تووند‌و تیژی، هه‌ر لێره‌شه‌وه سوپاسێكی گه‌رمی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه ده‌كه‌ین، كه تاكو ئێستا هه‌میشه رۆڵی هێوركردنه‌وه‌و ئاشته‌واییان بینیوه.
دووه‌م: كه‌وتنه‌وه‌ی زانایانی ئاینی به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیاریكراو مه‌ترسییه‌كی ترسناكه بۆ سه‌ر مێژووی رابردوو ئایینده‌مان، بۆیه نابێت مامۆستای ئایینی بكه‌وێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆو، پێگه‌ی گشتی خۆی بۆ مه‌رامی سیاسی تایبه‌ت به‌كار بهێنێت.
سێیه‌م: له وتاره‌كانتان به‌تایبه‌تیش رۆژانی هه‌ینی، رۆڵی ئیسڵاح‌و ئاشتهواییو خۆشهویستیو نیشتیمانپه‌روه‌ری ببینن‌و، هه‌وڵده‌ن مینبه‌ری مزگه‌وت به حیزبی نه‌كرێت، رێگیریش له هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ن، كه تهباییو برایه‌تی وڵات تێك بدات‌و، ئاسایشی كوردستان به‌ره‌و مه‌ترسی ببات.
چواره‌م: داوا له هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌ن، نه‌كه‌ونه گرژی‌و بهگژیهكداچوونهوه له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌تایبه‌تیش پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نییه‌كان، كه كاریان پاراستنی گیانی هاووڵاتیانه‌و، بۆ هاووڵاتیان رونبكه‌نه‌وه، نانه‌وه‌ی تووند‌و تیژی‌و شهر سیمای جوان‌و شارستانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌شێوێنێت. به هه‌مان شێوه داوا له پۆلیس بكه‌ن هه‌میشه به گیانی برایانه‌و دڵسۆزانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
پێنجه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپاس بۆ خوا بێلایه‌نانه له یه‌كه‌م رۆژی رووداوه‌كانه‌وه رۆڵی دڵسۆزانه‌مان بۆ مامۆستایانی ئایینی بینیوه، داواتان لێده‌كه‌ین، له هه‌ر جۆره هه‌نگاوێك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، ئه‌گینا هه‌ڵستان به‌كارێك، كه پێچه‌وانه‌ی یاسا بێت، یان تووند‌و تیژی دروست بكات، توانای پارێزگاریكردن‌و دیفاعكردنمان لاواز ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مامۆستا له چوارچێوه‌ی رۆڵی ئاشتهواییو ئیسڵاحانهی خۆی چووه ده‌ره‌وه‌و، وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی دوور له په‌یامی پیرۆزی خۆی، هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
شه‌شه‌م: مافێكی سروشتی مامۆستایانی ئایینییه، په‌نجه له‌سه‌ر كهمو كوریه‌كان دابنێن‌و، ره‌خنه له هه‌ڵه‌و كهمو كوریه‌كان بگرن‌و، به هه‌قگۆیی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌ڵام به زمانێكی دڵسۆزانه‌و دوور له تهحریزو، ئامانج لێى چاككردن بێت.
حه‌وته‌م: داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به حزب‌و جه‌ماوه‌ره‌وه، رێز‌و حورمه‌ت بۆ مامۆستایانی ئایینی دابنێن‌و، به هیچ شێوه‌یه‌ك بێ رێزی‌و سوكایه‌تی به مامۆستایانی ئایینی نه‌كه‌ن، چونكه پاراستنی پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی ئه‌ركێكی مه‌زنی هه‌مووانه‌و، رێزگرتنه له مێژووی پر خهباتو به‌رخۆدانی زانایانی ئایینی، كه هه‌میشه به‌ژه‌وه‌ندی خۆیان كردۆته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌له‌كه‌یان.
له كۆتاییدا دووباره داوا له مامۆستایانی ئایینی به‌رێز ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رۆڵی هێوركردنه‌وه‌و، با هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و زیندووكردنه‌وه‌ی زمانی گفتوگۆ‌و دیالۆگ‌و لێكنزیكخستنهوهی لایه‌نه‌كان بێت، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی داوا ره‌واكانی جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و، پاراستنی ئهمنو ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی.
(إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ).
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20/4/2010
|