ئه‌گه‌ر سه‌یری جیهان بكه‌ین ده‌بینین له‌هه‌ر كۆمه‌لگه‌و وڵاتێك خاوه‌ن شارستانی خۆیه‌تی‌و له‌كۆندا خاوه‌ن داب‌و نه‌ریتی‌و كه‌لتوربوونه. بۆ نمونه پێش له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌رو دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆز گه‌له‌كان له‌وپه‌ری دواكه‌وتوی‌و نه‌زانی‌و نه‌فامی بوون، هه‌رچی داب‌و نه‌ریتی خراپ هه‌بوو له‌ناویاندا بڵاوبۆوه، وه‌كو تاوان به‌هه‌موو جۆره‌كانی‌و درۆ و بوختان‌و دزی‌و زیناو كوشتنی ژن و منداڵ كه ره‌گه‌زی مێینه هیچ مافی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندان هه‌ڵسوكه‌وتی تر كه‌زیانی زۆری هه‌بوو بۆ مرۆڤه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام و هاتنی محمد(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاراده‌یه‌ك ئه‌و كار‌و كرده‌وانه نه‌مان. له‌شارستانی ئیسلام گه‌لی ئیسلام پابه‌ند بوون به قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر خۆی كه‌سایه‌تیه‌كی دادوه‌ر بوو، كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، سه‌ركرده‌ی جه‌نگ بوو، به‌رێوه‌به‌ری وڵات بووه، له‌هه‌مووان به‌دین تربووه، وه‌خۆی والی دیاری ده‌كرد بۆ ناوچه‌كان و كۆتای به‌كێشه‌كان ده‌هێنا، تاوه‌كو وه‌فاتی كرد له‌سه‌رده‌می ئه‌و ئه‌م وڵاته گه‌شایه‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی خه‌لیفه‌كان ده‌وڵه‌تی ئیسلام له‌گه‌شانه‌وه دابوو، به‌ربلاًوبوو وه زۆر ناوچه‌ی گرته‌وه، خه‌لیفه‌كان پرس و راویژیان به‌یه‌ك ده‌كرد، وه‌به‌رپرسانی وڵات پێكهاتبوون له(دادوه‌رو كارگه‌رو نوسه‌ری دیوان و خاوه‌ن بیت المال) له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه زۆر له‌خواترس بوون و پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه‌كه‌س چاودێری كاره‌كانیان بكات، ئه‌ركی خه‌لیفه‌ش پیش نوێژ‌و سه‌ركردایه‌تی سووپاو كۆكردنه‌وه‌ی باج بوو، دوای كوژانی دواین خه‌لیفه عه‌لی كوری ئه‌بوتالیب گۆرانكاری دروستبوو له‌هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه، به‌تایبه‌ت كه‌ده‌سه‌لات گواسترایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ویه‌كان و معاویه‌ی كوری ئه‌بو صوفیان هه‌ڵبژاردن بوو به‌پشتاو پشتی، وه‌هاتنی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی ئالۆزی دروستبوو چونكه ده‌سه‌لاتێكی زۆرداری گرته ده‌ست. وه‌هه‌ڵبژاردنی وه‌زیرو بوونی وه‌زیر له‌شارستانی ئیسلام په‌یره‌و ده‌كرا كه‌ده‌بوو كه‌سێكی به‌ئه‌ده‌ب و راستگۆ و ره‌وانبێژ و خاوه‌ن زانست بێت و ئه‌مین بیت، پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)خۆی یاسای داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی قازیه‌كان له‌سه‌ری برۆن و چۆنیه‌تی حوكمكردنیان له‌ناوخه‌ڵكیدا، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری دروست ببێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، كاتیك ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق‌و عومه‌ری كوری خه‌تاب بوونه خه‌لیفه له‌سه‌ر رێبازی پیغه‌مبه‌ر و قورئانی پیرۆز ده‌رۆیشتن . به‌ڵام بوونی كێشه زۆر كه‌م بوون چونكه خه‌ڵكه‌كه پابه‌ندبوون . وه دادوه‌ره‌كان له‌ناو مزگه‌وته‌كان داده‌نیشتن بۆ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی خۆیان، بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌قێكیان نه‌دۆزیبایه‌وه ئه‌وا ده‌چوونه لای زانا‌و پیاوانی ئایینی. به‌ڵام دادوه‌ری پێش ئیسلام به‌م شێوه‌یه نه‌بوو هه‌ر كه‌سه‌و بریارێكی ده‌داو پشتیان ده‌به‌ست به‌عورف و عاده‌تی ئه‌وكات، یان ده‌چونه لای جادوگه‌ره‌كان‌و كاهینه‌كان كه‌پێیان وابون ئه‌وان زاناترن، وه‌له‌ناو عه‌ره‌به‌كان چه‌ندان چین هه‌بوون وه‌كو چینی(پیاوانی ئاینی، ده‌سه‌ڵاتدار، چه‌ك هه‌ڵگره‌كان، نوسه‌ره‌كان، پیشه‌گه‌ره‌كان، جوتیارو كشتوكاله‌كان . له‌پیش ئیسلام ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆیله هه‌بوون كه‌ده‌كران و ده‌فرۆشران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام ئه‌و به‌ندانه هاتنه سه‌ر ئیسلام و ئازاد بوون، وه‌ئیسلام به‌ندایه‌تی ره‌تكردۆته‌وه. لایه‌نێكی تر له‌شارستانی بریتی بووه له‌كشتوكاڵ و كاری بازرگانی كه‌له‌عیراق به‌دی ده‌كرا، چونكه عێراق به‌هۆی خاكی كشتوكاڵی و ئاوی زۆر بوو، كه‌پشتی ده‌به‌ست به‌باران و وه‌بیری ئاو له‌سه‌رده‌می عومه‌ری خه‌تاب له‌ناوچه‌ی به‌صره به‌دی ده‌كرا، كشتوكاڵی ئه‌وكات له‌چاندن وه‌ك گه‌نم و جۆو گندۆره‌و هه‌نار و له‌گه‌ڵ خورما كه گرنك بوو. وه‌زه‌یتون و خۆخ و هه‌نجیر و كه‌ئه‌مانه له‌ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن و ئێران و فه‌له‌ستین و میسر‌و سعودیا له‌گه‌ل شام . بازرگان‌یش له‌شاره‌كانی حیجازو یه‌مه‌ن به‌دی ده‌كرا، وه‌پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) و خه‌لیفه‌راشیده‌كان ئه‌م پیشه‌یان كردووه، له‌سه‌رده‌می عه‌باسیشدا فراوان بوو، له‌عێراق كاری بارزگانی زۆر ده‌كرا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی‌و ئارامی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له به‌غداو به‌صره، ئه‌م بازرگانیه‌ش له‌رێگه‌ی وشكانی و ئاوی ده‌كرا. وه‌زه‌كات په‌یره‌و ده‌كرا فه‌رمانبه‌رێكی حوكمه‌ت پێی هه‌ڵده‌ستا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره به‌زێر و زیو كشتوكاڵ و پاره‌ی بازرگانی‌و مه‌روماڵات . لایه‌نێكی تر بریتی بووه له‌ئافره‌ت كه‌پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌ئیسلامدا، به‌ڵام پێش ئیسلام ئافره‌ت له‌هه‌موومافێكی بێ به‌ش كرابوو. ئه‌گه‌ر كچ بووایه ده‌یان كوشت یان ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بانه زینده به‌چاڵیان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئیسلامدا ئافره‌ت رێزی هه‌بووه‌و وه‌ك پیاو سه‌یركراوه‌و به‌ژداری كاروباری رۆژانه‌ی كرووه، وه‌ك ئوم عه‌تیه كه‌به‌ژداری جه‌نگی كردووه له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردنی ئاماده‌كردووه، ئوم عه‌ماره به‌ژداری جه‌نگی ئوحودی كردووه، حه‌فصه‌ی كچی عومه‌ر نوسینی زانیوه، وه‌عاتیكه كچی معاویه گۆرانی زانیوه‌و ئاوازی داناوه له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی رۆڵی هه‌بووه. وه‌عائیشه‌ی كچی ته‌لعه‌و سه‌كین كچی حوسین به‌ژداری كۆری ئه‌ده‌ب و شیعریان كردووه، وه‌خێزانی ژنی خه‌لیفه‌ی مه‌هدی به‌ژداری سیاسه‌تی كردووه، ئافره‌ت به‌ژداری جیهادی كردووه له‌سه‌رده‌می عه‌باسی، وه‌ك كچه‌كانی عبدلله كوری عه‌لی كه مامی له‌سه‌رده‌می عومه‌ر خاتوون شیفا چاودێری بازرگانی كردووه، له‌بواری سیاسه‌تدا ئه‌سمای كچی ئه‌بوو به‌كر نهێنی كۆچی پێغه‌مبه‌ری پاراستوه، ئافره‌ت به‌ژداری نوێژی هه‌ینی و نوێژه فه‌رزه‌كانی له‌دوای پێغه‌مبه‌ر كردووه، كه‌پێغه‌مبه‌ر خۆی داوای كردووه. |