نازانم

 (ولا تقف ما لیس لك به علم)

وشەی نازانم وشەیەكی ئاسان له سەر زمانی هەمومان بەڵام دەبێته هۆی لادانی گەورەترین بەرپرسیارەتی، زۆر جاریش دەمانخاته بەردەم بەرپرسیاریەكی گەوره هه‌م له رووی مرۆڤایەتی هەم له رووی ئه‌خلاقی‌و ئاینی. ئەمەش دەگەڕیتەوه بۆ ئاستی سەقافەی كۆمەڵگا، ئاخۆ تا چەند هەست بە كاردانەوەكانی دوای گوتنی وشەكان دەكەن.

له ولاتی بەریتانیا كاتێك ئەتەوێت سیڤی شوێنێك بزانیت ئەو كەسه راست شوێنەكەت بۆ دەست نیشان دەكا هەر ئەوەندەش نا بەڵكو مرۆڤایەتی ئەوەنده لای پیرۆزه ناڵێ‌ بەم شوێنه نازانم، بەخۆی له گەڵی دەڕوا تا شوێنەكەی بۆ ئەدۆزێتەوه، له وڵاتی خۆمان به گشتی‌و له جیهانی ئێستای ئیسلامی ئه م جۆرە مرۆڤایەتیەو هەستكردن به بەرپرسیاریەتی دوای وشەكان كەم بەدی دەكرێ‌. هۆكارەكەشی ئاستی رۆشنبیرییه كه وەك پێویست گرنگی پێ‌ نادرێت، وه له رووی ترەوه وشەی نازانم لای زۆرێك له هاوڵاتیان وتنی وشەی نازانم عەیبەیەو ناكرێت وەڵام نەداتەوه، زۆر كات ئەم هەڵەیه له مامۆستایانی بەڕێز ئەبینین روبەروی پرسیاری بێ‌ وەڵام ئەبێتەوه بێ‌ هەستكردن به بەرپرسیاریەتی وەڵامی هەڵه ئەداتەوه بێ‌ هیچ زانیاریەك كه زۆر جار مرۆڤ له ێ‌ەنجامی وەڵامە هەڵەكەی تێك ئەشكێ‌. یان كۆمەڵگا وات لێئەكا پەنا بۆ نەزانی ببەی {صیدلیە} كێ‌ بینیویەتی كەسێك بڕوات‌و به بەبێ‌ دەرمان بێته دەرەوه دكتۆری پسپۆر ناتوانێ‌ نەخۆش چاره بكا كه چی له دەرمانخانه دەرمانی دەدرێتێ‌ كۆمەڵگاش پێشوازی لێدەكاو به باڵای هەر دەڵێن، نازانم عەیبه نیه بەڵام ێ‌ەزانمی نەزانی زۆر عەیبەو هەڵەیه پیاوێك رێگای چەند هەفتەی بڕی بۆ لای ئیمام ئەحمد بۆ یەك پرسیار كه گەیشته لای ئیمام پرسیارەكەی ئاڕاستە كرد  لە وەڵامدا فەرمووی نازانم ! كابرا سه ری سوڕما گوتی: یا ئیمام چۆن نازانی ...؟ فەرمووی عه یبەی تێدانیه نازانم. وتی: ئەی ئیمام خەڵكێكی زۆر چاوەڕوانی وەڵامه من چی بڵێم؟ فەرمووی پێیان بڵێ‌ ئیمام گوتی: نازانم.