شێخی ئه‌زهه‌ر: ئه‌گه‌ر ئه‌زهه‌ر‌و زاناكانی سیاسه‌تیان ویستبایه‌ له‌ مێژ بوو ئه‌زهه‌ر مردبوو


شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی‌و، رۆڵی زانایانی ئه‌زهه‌ر له‌و بواره‌دا، پێی وایه‌ ده‌بێ‌ زانای ئایینی لایه‌نگیری‌و به‌دوای لایه‌نگیری سیاسیدا نه‌روات، ئه‌مه‌ ره‌خنه‌یه‌ له‌و مامۆستا ئایینیانه‌ی به‌ قسه‌ی لایه‌نێكی حزبی دیاریكراو هه‌ڵده‌ستن‌و، قسه‌كانیان به‌ ته‌وجیهی لایه‌نێكی حزبی ده‌بێت، له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌زهه‌رو زاناكانی بیریان له‌ سیاسیه‌ت بكردبایه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌زهه‌ر مردبوو، هه‌روه‌ها میسداقیه‌تی خۆشی له‌لای خه‌ڵك له‌ ده‌ست دابوو، ئه‌زهه‌ر به‌دوای كورسی ده‌سه‌ڵات ناگه‌رێت‌و، په‌یامی ئێمه‌ ته‌نها به‌ ئامۆژگاری‌و به‌ جوانترین قسه‌یه‌، ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی ئه‌زهه‌ر بانگه‌وازیكردنه‌ بۆ هه‌ق‌و رێنمایی‌و ئامۆژگاریكردن).

ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ڤاتیكانه‌وه‌ شێخ ته‌یب ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی ئێمه‌ روونه‌ ده‌رباره‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڤاتیكان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاپا سووره‌ له‌سه‌ر سوكایه‌تیكردنی به‌ ئیسلام، ئێمه‌ په‌یوه‌ندی‌و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵی راگرتووه‌، به‌ڵام دامان نه‌خستووه‌، هه‌ر كاتێك پاپا واز له‌ سووكایه‌تیكردن به‌ ئیسلام بهێنێت‌و، رێز‌و حورمه‌ت له‌ ئیسلام‌و موسڵمانان بگرێت‌، ته‌ده‌خولی كاروباری موسڵمانان نه‌كات، ئاماده‌ین گفتوگۆ پێكه‌وه‌ بكه‌ین.

هه‌روه‌ها داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌حرێن كرد، به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری له‌ له‌نێو هاووڵاتییه‌كانی‌و، داواشی له‌ ئێران كرد، ته‌ده‌خولی كاروباری به‌حرێن‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی هێشتنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان‌و سووننه‌‌و شیعه‌‌و، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پێناوه‌ش خوێنی كه‌س نه‌رژێت.
(الشرق الأوسط).