خوای گه‌وره ئەرک و مافی هه‌موو كۆمه‌ڵگای دیاری كردووه، ئه‌گه‌رهه‌موومان ڕه‌چاوی ئه‌ركه‌كانی خۆمان بكه‌ین ئه‌وا مافی هه‌موو تاكهكانو كۆمه‌ڵگا ده‌پارێزرێت‌و هه‌موومان به ئاسوده‌یی ده‌ژین، له (8) مارسدا جارێكی تر باسی مافه‌كانی ئافره‌ت دێته‌وه مهیدانو هه‌ندێك به‌ناوی خه‌م خواردنی ئافره‌تانه‌وه خۆیان ده‌كه‌ن بهدهمڕاستو به ڕه‌گه‌زی ته‌واوكه‌ر ناوی دهبهنو هه‌ندێكی تر بهرهِگهزی بهرانبهرو شه‌ڕ له دژیان به‌رپا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پیاوژن، نێر‌و مێ وه‌ك( شه‌وو ڕۆژ، سارد‌و گه‌رم، ئاو‌و خاك، ڕاست‌و چه‌پ، هتد.. ) ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، من ئه‌م كارهبهشتێكی كوێرانه‌و تێكده‌رانه‌ی دهبینمو وانازانم خزمه‌ت به مرۆڤایهتیو پته‌وكردنی خێزانه‌كان بكات، هه‌ندێك جار ئه‌وكه‌سه‌ی كهفرمێسكی تیمساحی بۆخانمان ده‌ڕێژێت خۆی زۆرترین مافیان پێشێل دهكاتو به‌ناوی مافی ئه‌وانه‌وه نان‌و پیاز ده‌خوات هه‌رچه‌نده خۆشی ئافره‌ت بێت، زوربه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه دێته به‌رده‌م خانمان هۆكاره‌كه‌ی خانمان خۆیانن، هه‌ندێك له‌ژنان به‌ده‌ستی خهسوهكاَنیاوه گرفتارنو هه‌ندێكیان خوشكی پیاوه‌كانیان هاوسه‌ره‌كانیان لێهاندهدهنو زۆر جار ناویشیان دهزڕێننو درۆیان بۆدروست دهكهنو ناهێڵن ژیانی ئاسایی خۆیان بگوزه‌رێنن‌و، هه‌ندێك جار ئه‌و پیاوانه‌ی زیاترله یه‌ك هاوسه‌ریان هه‌یه پیاوه‌كه ده‌یه‌وێت ڕێزی هه‌ردوكیان بگرێت، به‌ڵام خانمه‌كان لێی تێكدهدهنو وای لێده‌كه‌ن مافی یه‌كێكیان پێشێلبكاتو توندوتیژی دهرونیو جه‌سته‌یی بهرامبهربكاتو هه‌ندێك جارخێزانی دوههمه وای كردووه‌و ده‌یه‌وێت خێزانی یه‌كه‌م به چه‌ند منداڵه‌وه پشتگوێ بخرێت، هیچ به‌زه‌یی نییه بۆهاو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی. به‌ڵام له به‌رنامه ته‌واو بێ كهموكورتییهكهی ئیسلامه‌وه فێرده‌بین كه: یه‌كه‌م: ژن‌و پیاو ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ژیان به‌بێ هه‌ركامیان بێهوده‌یه‌و ههركامێكیاان ئاسوده نه‌بێت بێگومان ئه‌ویشیان ئاسوده‌یی وئارامی ڕاسته‌قینه به‌چاو نابینێت، نه‌ك ههرلهدونیا به‌ڵكو له دواڕۆژیشدا. دووه‌م: ژن‌و پیاوههردووكیان مرۆڤن هه‌ڵه‌ده‌كه‌ن نابێت هه‌ڵه‌ی یه‌كتر گهورهبكهن به‌ڵكو ده‌بێت به گیانی لێبوردنه‌وه مامه‌ڵه بكهنو هه‌ڵه‌ی یه‌كتر ڕاست بكه‌نه‌وه . سێ یه‌م : ژن‌و پیاو ده‌بێت خۆشه‌ویستی بكه‌ن به‌به‌ردی بناغه‌ی پته‌وكردنی خێزان‌و پێكه‌وه ژیانیان . چواره‌م: قه‌ناعه‌ت كردن به‌ژیانی خۆیان‌و هه‌وڵی باشتركردنیو دووركه‌وتنه‌وه له چاولێكه‌ری مادی‌و چۆنێتی ژیانی خه‌ڵكانی تر. |