له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌متر گوێ له به‌رنامه سیاسیه‌كان ده‌گرم، به‌ڵام باسی راپه‌ڕین زۆر سه‌رنجی راكێشام، له هه‌موو كه‌ناڵه‌كان، هه‌موو حزبه‌كان، هه‌موو تاكه‌كان، گووتیان: (سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین له یه‌كبوونی كورد دابوو)، یه‌كده‌نگی جه‌ماوه‌ر له دژی زوڵمه سنوور به‌ده‌ره‌كه‌ی به‌عسی، یه‌كگرتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی‌و ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ش، زۆربه‌شیان هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕایه‌وه، كه ئه‌و كاتی هیچ به‌رژه‌وه‌ندی له گۆڕێ‌دا نه‌بوون، ته‌نها ئامانج كوردایه‌تی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم‌و سته‌م بوو. پێویسته ئێستاش هه‌مان شت دووباره بكه‌ینه‌وه، باشترین چه‌كیش جه‌ماوه‌ره، هه‌موومان پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ین، بۆ دووباره یه‌كده‌نگی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی له باشوور به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ره‌چاو بكرێت‌و، پۆست پۆستێنه رێ له یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد نه‌گرێت، له باكوور ده‌نگ به كورد بدرێت، له رۆژئاوا ماڵه‌كه تێكه‌ڵ بكرێته‌وه، له رۆژهه‌ڵات له لاوازی ته‌فره‌قه‌و په‌رته‌وازه‌یی ههڵسبتنهوه، ئه‌وه جوانترین كاری نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌و به گوێره‌ی راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ی خه‌ریكی پینه‌و په‌ڕو تۆمه‌تباركردن بێت. هه‌میشه یهكبوونو برایه‌تی هێمای سه‌ركه‌وتنی كورد بووه، ته‌فره‌قه‌و دووبه‌ره‌كی‌و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی به‌ردی بن پێى كوردی له‌ق كردووه‌و، رووخاندوویه‌تی. |