پێویسته رۆژی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا (قازی محمد) بكرێته رۆژی (خۆشه‌ویستی نیشتمان) مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی 31ی مانگی ئازاری هه‌ر ساڵێك ده‌كا ئه‌و رۆژه‌ی كه پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌دی سه‌رۆك كۆماری كوردستان له گۆڕه‌پانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له‌سه‌ر دهستو به‌فه‌رمانی دهستهڵاتدانی ئیران‌و له‌ساڵی 1947 له سێداره درا. ئه‌و كه‌سایه‌تیه مه‌زنه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مان وه‌نه‌بێ ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی بێ‌و به‌س، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌مه‌دا كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و نه‌ته‌وه‌یی دیار بووه، خۆی كوڕی قازی عه‌لی كوڕی میرزا قاسم قازیهو له‌خانه‌واده‌یه‌كی به‌نێوبانگی شاری سابڵاغ‌و كوردستانی رۆژهه‌ڵاته، نه ته‌نیا له‌لای خه‌ڵك به‌ڵكوو له‌لایه‌ن دهسهڵاتدارانو به‌رپرسانی حكوومه‌تیش جێگه‌ی رێز‌و ته‌قدیری زۆر بوونه. به‌ڵام ئه‌و دیاربوونو خهباتو هه‌وڵه بهردهوامو كاریگه‌ریه به‌ربڵاو و هه‌نگاوه سیاسی‌و نیشتمانیه‌كانی پێشه‌وا قازی، نه‌ك نه‌بوونه جێی دڵخۆشی دهستهڵاتدانی ئێران، به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌وڵی تێكشكاندنو بهگژداچوونهوهشی ده‌درا، چونكه سه‌ركرده‌یه‌ك ئاڵای گه‌لێك ههڵبكاو په‌یوه‌ندیه سیاسیی‌و دیبلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز ببهستێتو سكه‌ی خۆماڵی وه‌به‌ر بێنێ‌و په‌یوه‌ندی ئابووری دروست بكا‌و نه‌خشه‌ی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان دابڕێژێ‌و له‌سه‌ر ههڵوێستو دڵسۆزی بۆ خاك‌و گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر شاهه‌نشای كۆماری ئیران وهربگرێو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد چیتر نهچهوسێتهوهو مافی نهخورێو وه‌ك هاولاتی پله دوو سه‌یر نه‌كرێ‌و به مافی ئازادی‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ بوونی بگات، ره‌نگه ئه‌سته‌م بێ به‌لای عه‌جه‌مێك قابیلی قه‌بوڵ بێت. دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌وا قازی محمد له ساڵی 1946 كۆماری كوردستانی له مه‌هاباد راگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه یه‌كجار زۆر ئیران‌و ئیرانیهكانی په‌ست كرد‌و دوای ئه‌وه هه‌رچیه‌ك له‌ده‌ستیان ده‌هات به‌رامبه‌ر كوردان‌و په‌یڕه‌وانی ئه‌و كۆماره ئه‌نجامیان ده‌دا، ده‌ره‌نجام به‌وه گه‌یشت كه پێشه‌وا قازی محمد‌و دوو له هاوڕێیانی ده‌ستگیر بكرێن‌و دوای دادگاییكردن، سه‌ره‌نجام بریاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراو ئه‌وه بوو له 31/3/1947 له‌شاری مه‌هاباد له‌سێداره دران.. ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و قسه له‌سه‌ر كردنه، وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی جه‌نابی پێشه‌وا قازی محمده، كه ده‌كرێ وه‌ك بههێزترینو زیندووترین دیكۆمێنتی نێوان ئیعلانكردنی كۆماری كوردستان‌و له‌سێداره‌دانی قازی‌و دۆخی ئه‌وساو قۆناغی مێژوویی گه‌لی كورد هه‌ژمار بكرێ، كه به‌راست ئه‌و وه‌سیه‌تنامه‌یه هێمایه‌كی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێ له دڵسۆزی سه‌ركرده سیاسی‌و ئایینیه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی خۆیان‌و له‌هه‌مان كات وێنایه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ی ئازایهتیو بهرخودانو خهباتو چاونه‌ترسی گه‌لی كورده له‌هه‌مبه‌ر داواكردنی مافه رهوایهكانی خۆی‌و گه‌یشتن به ئامانجه نهتهوهییو نیشتمانیه‌كان. ئه‌و وهستهیتنامهیه ره‌هه‌ندێكی گرنگ‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دووربینانه‌و وردبینانه‌ی له‌خۆ گرتووه، كه ده‌كرێ چه‌ندین رێنمایی‌و ئاسۆی نه‌خشه رێ‌و خاڵی وهشیاركهرهوی ئایینی‌و نهتهوهییو نیشتمانی لێ وه‌ربگیرێ‌و هه‌ر خاڵه ببێته هانده‌رێك له قوڵبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نهتهوهییو چاو خشاندنه‌وه به دۆخی نێوخۆیی‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان.. هه‌ق بوو ساڵانه له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ری له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی، چه‌ندین كۆنفرانس‌و سیمیناری تایبه‌ت به‌و كه‌سایه‌تیه‌و ته‌نانه‌ت وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی ساز بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجام ههڵوێستو ناوه‌رۆكی ئه‌و وه‌سیه‌ته ببێته بنه‌مای روئیایه‌كی تازه بۆ هه‌ستی به‌رپرسیارێتی تاكی كورد به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ئه‌ركێكی نهتهوهییو نیشتمانی ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌موو لایهكمانو لێمان ده‌خوازێ بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ئێستا‌و چاوه‌ڕوانیه‌كانی داهاتوو، ده‌بێ نێو ماڵی خۆمان یه‌ك خهینو به گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بدوێین‌و به هه‌نگاوی نه‌ته‌وه‌ییش به‌ره‌و رووی پێشهاتو رووداوه‌كان ببینه‌وه. كۆی ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی له دووتوێی وه‌سیه‌تنامه‌كه هاتووه، بۆ ئێستای كورد یه‌كجار گرنگ‌و پڕ بایه‌خن، چونكه ئه‌زموونێكی زیندوو له‌رووی ئایینی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ره‌هه‌ندی ویژدانی‌و بهرپرسیارێتیو هه‌ستی نیشتمانیه‌وه چێ دهكاو كاریگه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی كایه‌كانه‌وه ده‌بێت. من به‌ڕه‌هایی قسه ناكه‌م، به‌ڵام پێم وایه‌له ئێستادا له‌لای زۆرێك له تاكی كورد هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كاڵ بۆته‌وه‌و گیانی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گهلو وڵات له‌ئاست پێویست‌و به ئه‌ندازه‌ی پێشكه‌وتنی دۆخی ئێستا نیه، له‌به‌ر ئه‌وه من ده‌خوازم كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێ كه تاك له‌پاڵ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینیه‌كه‌ی ئینیتمای نهتهوهییو نیشتمانیی ههبێو، خۆی به به‌رپرس بزانێ له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێك رووبه‌رووی بیـَتهوه. ده‌بێ خه‌ڵك زیاتر رابێ له‌سه‌ر خۆ به‌خاوه‌نزانی وڵاتی خۆی‌و خۆشه‌ویستی نیشتمان‌و پاراستنی دهسكهوتهكانو نواندنی گیانی هاوكاری‌و یاسا سهروهریو پارێزگاری كردن له ژینگه‌و رێگه‌و بان‌و شوێنه گشتیه‌كان‌و به‌رقه‌راری زیاتری ئاشتهواییو ئارامی‌و هه‌ڵوێست نواندن به‌رامبه‌ر دوژمنانی گه‌ڵو وڵاتمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌ك ههڵوێستیو یه‌كگرتن‌و ته‌بایی نێوخۆیی‌و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بكه‌ینه بنه‌مای كار‌و نه‌خشه‌ی هه‌وڵه‌كانمان دڵنیام ئه‌گه‌ری سهركهوتنو گه‌یشتن به ئامانجه‌كان نزیكتر ده‌بێـته‌وه، هه‌روه‌ك له وه‌سیه‌ته‌كه‌ی جه‌نابی قازی هاتووه‌و زۆریش ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: به خاتری خوا چیتر دۆژمنایه‌تی یه‌كتر مه‌كه‌ن، ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كگرتن‌و یه‌كبوونه، ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه له چنكی دوژمنه زۆردارهكانیان رزگاریان بوو وه‌ك ئیوه‌ن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان رزگار كردووه یه‌كێتیان له نێواندا هه‌بووه.. دڵنیا بن‌و بزانن ئه‌گه‌ر تهباییو یه‌كگرتن‌و خوێنده‌واریتان باش بێ زۆر باشیش به‌سه‌ر دوژمنتان سه‌ر ده‌كه‌ون.. خۆشه‌ویسته‌كانم كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه، هه‌ر وه‌كو له ماڵه‌وه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه هه‌ر كه‌س له هه‌ر جۆره كار‌و كرده‌وه‌یه‌كدا ده‌یزانێ، ئه‌و كاره‌ی پێ ده‌سپێرن، ئیتر كه‌س مافی چاوچنۆكی پێ نییه، كوردستانیش ئه‌و ماڵه‌یه. له‌دوا وهستنامهكهیدا چه‌ند خاڵێك باس ده‌كات له‌وانه: یه‌كه‌م: باوه‌ڕتان به خوا‌و (ما جا‌ء من عند الله)و په‌رستنی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئایینی پته‌و بێ. دووه‌م: یهكێتیو ته‌بایی له‌نێوان خۆتان بپارێزن‌و كاری نه‌شیاو له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا مه‌كه‌ن. سێیه‌م: خوێندن‌و زانست‌و پله‌ی زانیاریتان به‌رنه سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر فریوی دوژمنان بخۆن. چواره‌م: باوه‌ڕ به دوژمنان مهكهنو بۆ چه‌ند رۆژێك‌و بۆ چه‌ند شتێك خۆتان به دوژمن مه‌فرۆشن، چونكه دوژمن دوژمنه. پێنجه‌م: خیانه‌ت به یه‌كتر مه‌كه‌ن، نه خیانه‌تی سیاسی‌و نه گیانی‌و ماڵی‌و نامووسی، چونكه خیانه‌تكار لای خوا‌و مرۆڤ سووك‌و تاوانباره. شه‌شه‌م: ئێوه له خهباتو ههوڵو تێكۆشان مه‌وه‌ستن تا وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دیكه له ژێر چه‌پۆكی دوژمنان رزگارتان ده‌بێ، تا ئێوه یه‌ك نه‌گرن سه‌رناكه‌ون زوڵم‌و زۆر له یه‌ك مه‌كه‌ن، چونكه خوا زۆر زوو زاڵم له به‌ین دهباو نابوودی ده‌كا.. ئه‌مه به‌شێكی كه‌می نێو وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی پێشه‌وا قازی بوو، كه به‌راستی له‌مڕۆدا هه‌موو تاكێكی كورد پێویستی به ناوه‌رۆكی ئه‌و ئامۆژگاری‌و ره‌هه‌نده نیشتیمانیانه هه‌یه. له كۆتاییدا به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه بڵێم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌م پێداو خستمه روو، وه له‌به‌ر ئه‌و فه‌راغه‌ی ئێستا له‌هزری تاكه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بوونی هه‌یه‌و، وه‌له پێناو به‌ستنه‌وه‌ی مێژووی رابردوو به ئێستا‌و، باشتر كردنی سبه‌ی لهئهمڕۆو ئه‌مڕۆ له دوێنێ.. پێشنیار ده‌كه‌م رۆژی 31/3 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی ئه‌و سه‌ركرده خۆراگر‌و دیندارو نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رو نیشتمان ویسته، بكرێته رۆژی (خۆشه‌ویستی نیشتمان)و له‌و رۆژه گیانی نه‌ته‌وه‌یی زیندووتر رابگیرێ‌و دیراسه‌و شرۆڤه‌ی ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تێدا ئه‌نجام بدرێ. Sherkaway83@gmail.com |