ئه‌بێ ئه‌و بزوێنه‌ره له كاركهوتووهی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی چه‌واشه‌كار ئه‌جوڵێنێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ وێناكردنی ئافره‌تان به ناشرینترینو قێزهونتیرن شێوه كه گوایه ئیسلام ئاوا ده‌ڕوانێته مافی ئافرهتانو مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ ده‌كات ئه‌وه له كوێوه دهجوڵێنرێتو، كێ له پشتی په‌رده‌ی ڕهشو شه‌رمه‌وه ته‌حه‌كومی پێ دهكاتو چی له ئافره‌تان ده‌وێت؟!، كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له توانا‌و به‌ها به‌رزه‌كان‌و كه‌ڕامه‌تی ئافره‌تان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و گومان له سه‌ر بوون‌و كه‌سایه‌تییان دروست دهكاتو ههیبهتو هه‌ستی به‌رزیان دهڕوخێنێتو، به لێڵی‌و ناڕوونی تارماییه‌كی ڕهشو چڵكنی خۆی نیشان ده‌دات كه‌چی خۆی به داكۆكی كاری سه‌رسه‌ختی ئه‌وان ناودهباتو ئامانجه‌كه‌ش بۆ لێدانه له ئیسلام‌و به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی ناوزه‌د دهكاتو ناوی به خراپتریـن شێوه ده‌زڕێنێ. چه‌ندین رێچكه‌و كوێره رێگای لاده‌ریش ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه ئاڵۆزه‌ی له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی به‌ها به‌رزه‌كان به خه‌یاڵییه‌وه ده‌خه‌ون بهێننه‌دی، به به‌رده‌وامی ده‌یانخه‌نه نێو بازنه‌ی پێكانی مه‌رامه گڵاوهكانو دڕنده ئاسا ده‌یانه‌وێت بیانكه‌نه نێچیری ئاره‌زووكانیان. دیاره ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بۆ شێواندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و هه‌نگاو نانه به‌ره‌و ڕوخاندنی لایه‌نی به هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان، چونكه ده‌زانن ئاوێته‌ی فیتره‌تی پاكه‌و هه‌ڵهێنجراوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌و یه‌ك سه‌رچاوه‌ی خاوێن‌و بێگه‌ردی هه‌یه. سهرسامیو مه‌ست بوون به كه‌لتووری دارووخاوی پڕ شه‌رمی رۆژ ئاوایی هاوورده كرا‌و كاریگه‌ری له سه‌ر تاكی فریوده‌رو دۆڕاو دروست كردووه‌و دووژمنانیش به مه‌به‌ستی ته‌عمیم كردنی هه‌وڵه دووژمنكارییهكانی بۆ ده‌خه‌نه گه‌ڕ تا به چڵكاوی نهفامیو به‌دڕه‌وشتی پاشه‌ڵی پیسیان پاك بكه‌نه‌وه‌و له ژێر ناوی بریقه‌داری داكۆكی كردن‌و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته به‌ر كردنی ماف‌و ئازادییه‌كان به شێوازی سه‌رده‌مییانه‌ی پڕ له گومان‌و به سه‌رچوو خۆیان نمایش بكه‌ن. لێره پرسیارێك دروست دهبێتو ده‌كرێ بڵێین كوا ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌شه میراتی داگیركراوه‌و ئه‌وان به دوادا چوونیان بۆكردبێتو به مافی خۆی شادیان كردبێته‌وه؟ كوا ئه‌وئافره‌ته‌ی تا ئێستا مارهییو پێشه‌كی پێ نه‌دراوه‌و ئه‌وان بۆیان وه‌ر گرتۆته‌وه؟ كامه ئافره‌ت ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ناموس‌و كهرامهتیو ئه‌تك كراوه‌و ئه‌وان مافیان بۆ سه‌ندۆته‌وه؟ كامه ئافره‌ت ته‌مه‌نی چووه‌ته نێو بازنه‌ی هاوسهرگیریو خه‌ریكه ئه‌ستێره‌ی ئاوات‌و هیوای ئاوادهبێتو ئه‌وان جگه له تێكدانی لانكه‌ی خێزانی‌و وروژاندنی دهنگو باس‌و ناشیرین كردنی فره‌ژنی چی‌یان كردووه تا وه‌كو ئه‌و رێگایه‌شی لێ بگرن ! كامه بێوهژنو دایكی جگه‌ر سووتاو له‌سایه‌ی ئه‌وان دا تینوێتییان شكاوه‌و گه‌روویان پاراو بووه؟ ئه‌وه ئه‌وانه‌ن پهروهردهكراوو گۆشكراوی ئه‌وانن هه‌موو یاسایه‌ك پێشێل دهكهنو ماف‌و داخوازییه ڕه‌واكانی ئافره‌تان پشت گوێ ده‌خه‌ن‌و زه‌وتی دهكهنو ئافره‌تان وه‌ك كه‌ره‌سه‌ی خۆ گه‌رم كردنه‌وه‌و به‌كارهێنان له بازنه‌ی ئاره‌زووه گڵاوه‌كاندا ئهتلێننهوه!. گومانی تیا نییه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كار بۆتێكدانی شیرازه‌ی ئهدهبو ئه‌خلاق شه‌ونخوونی بۆ ده‌كات ده‌هوڵ كووتانێكی بێزار كه‌ره‌و ته‌نها كه‌مێكی ئاره‌زوو په‌رست شانی بۆ ههڵئهتهكێننو به‌س، ده‌بێت پرسیار‌و به‌دواداچوونی بۆ بكرێت تا كۆمه‌ڵگه بزانێت بـــــۆ؟، چونكه هه‌ر كارێك به فلته‌ری ئایین‌و ڕه‌وشت به‌رزیدا تێنه‌په‌ڕێت بۆن‌و بهرامی پیسی وامان لێ ده‌كات ناچار بین زبڵدانی مێژووی پێ پڕبكه‌ینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لاسایی كردنه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریته شهرمناوییهكان كار له سه‌ر له ده‌ست دانی به‌رژه‌وه‌ندیه مرۆییه‌كان دهكاتو بوون‌و گه‌وره‌یی له ده‌ست ده‌دات، به دروست كردنی فشارێكی لۆژیكانه له‌ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كار ده‌توانین كاركردنی بێ هوودهیان له سه‌ر فه‌ساد كردنی كۆمه‌ڵگه‌و به تایبه‌تی توێژی ئافره‌تان بخه‌ینه ڕوو، ده‌توانین ببینه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هه‌وڵه دووژمنكارییهكانیان، چونكه ترسناكترین شت كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشتی به‌رز برووخێنرێت تاوه‌كو كه‌سایه‌تی‌و پێگه‌ی پیرۆزی ئافره‌تان له‌كه‌دار بكرێت‌و شووناسی خاوهندارێتیو وره به‌رزییان لێ بسه‌نرێته‌وه‌و گهورهییو توانای ئه‌وان نههێڵنو خۆ ڕازاندنه‌وه‌یان به ئایین‌و ره‌وشته جوانه‌كان نه‌مێنێ تا له سایه‌ی دۆڕان‌و نه‌فامی دا بكه‌ونه ته‌ڵه‌ی مهرگو ئاره‌زوو بازییهوهو نغرۆ كردنیان به ئه‌و داب‌و نه‌ریته پڕ له شهرمو نه‌خوازراوه‌ی نه مسوڵمانان‌و نهمیللهتێكی شه‌ره‌فمه‌ندی ڕابردوو پاكی وه‌ك كورد له هه‌گبه‌و كه‌لتووری دا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی‌و ئه‌خلاقی پێویسته كه هه‌موان ببینه چرایه‌كی ڕووناك بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌هێڵین ئه‌وانه‌ی به‌ناوی داكۆكی كردن له مافی ئافره‌تان بێن‌و ده‌ستی دایكان‌و خوشكانمان بگرن‌و به‌ره‌و تكانی ئابڕوو دۆڕاندنی یه‌كجاریان ببهنو باڵایان به كاڵای رۆژئاوا بپێون. ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێت به شوێنی ده‌رمانێكدا بگه‌ڕێین بۆ سارێژ كردنی زامه‌كان كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو مرۆڤـێك به فیتره‌تی پاك له سه‌ری خوڵقێنراوهو له ناخی دا بنه‌مای ڕه‌وشت به‌رزی و ڕه‌گی كه‌رامه‌ت پارێزی تیا ڕوواوه، ئه‌وه‌یش به‌ئاماژه‌ی بێ وته‌یش تێده‌گه‌ین كه له جیهانی نهبیستهكانیشدا خانه‌ی تێگه‌یشتنی بۆكراوه . قوتابی له په‌یمانگه‌ی زانسته ئیسلامیه‌كان - به‌شی په‌روه‌رده |