نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه بكه‌م كه هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌وشت و ویژدانێك نه‌فره‌تی لێده‌كات، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ قسه له‌سه‌ر تاوانباری سه‌ره‌كی بكه‌م، چونكه له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا په‌نجه‌ی تاوان زیاتر بۆ ئه‌و(مه‌لا) به‌رێزه درێژكراوه كه ئه‌و كچه‌ی ماره‌كردووه. ئایا كێ تاوانباره؟ ئه‌و (مه‌لا)یه ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا تاوانباره ئه‌گه‌ر به‌زۆرو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كچه‌كه ماره‌ی كردبێت ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی كچه‌كه بووبێت و خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت و، به شاهیدی چه‌ند كه‌سێك ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ماره بڕینه دابێت ، ناشه‌رعی بوونی ئه‌م ماره بڕینه له‌چیدایه‌و تاوانی ئه‌و (مه‌لا)یه چییه؟ به‌گوێره‌ی ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی كه ماڵپه‌ری (هاوڵاتی) سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بڵاوی كردۆته‌وه، دایكی كچه‌كه ده‌ڵێت: (ئێمه رازی نه‌بوین، چونكه پیاوه‌كه زور مه‌زن (گه‌وره) بوو، به‌ڵام جارێكی تر هاته‌وه. باوكی (دونیا) چه‌ندین جار به (دونیا)ی وت كچم ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی زۆر له تۆ زیاتره چۆن شوی پێده‌كه‌ی كه هێشتا تو ته‌مه‌نت زۆر بچوكه؟ به‌ڵام (دونیا) وه‌ك شێتی لێ هاتبو بۆ ئه‌و پیاوه). كه‌واته: كچه‌كه نه‌ك هه‌ر به‌و هاوسه‌رگیریه ڕازی بووه ، به‌ڵكو خێزانه‌كه‌شی ناچار كردووه ئه‌و هاهسهرگیریه قه‌بوڵ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر (مه‌لا) به‌وه تاوانباره كه پیاوه‌كه ژنێكی دیكه‌ی هه‌بووه ، ئه‌وا شه‌رع رێگه‌ی پێداوه‌و بڕیاری په‌رله‌مان ناتوانێ حه‌رامی بكات ، یان وه‌كو تاوان پێشانی بدات. ته‌نانه‌ت یاساش رێگه‌ی داوه كه به ڕه‌زامه‌ندی ژنی یه‌كه‌م ، پیاو ژنی دووه‌م بهێنێ. خۆ ئه‌گه‌ر به‌وه تاوانباره كه ته‌مه‌نی كچه‌كه بچووكه ، ئه‌وا یاسا رێگه‌ی داوه كچی (15) ساڵان به ڕه‌زامه‌ندی كه‌س و كاری شوو بكات. كه‌واته: گوناهی ئه‌و مامۆستا ئایینیه چیه و بۆچی به تاوانبار سه‌یر بكرێت؟ ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه ئه‌وه‌یه كه له دادگا گرێبه‌ستی ماره بڕینه‌كه تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وا گوناهی ئه‌و (مه‌لا) یه چییه كه هاوسه‌ره‌كان خۆیان كه‌مته‌رخه‌میان كردووه‌و یاسایان پێشێل كردووه؟! پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیریه له‌دادگا تۆمار كرابایهو رێوشوێنه یاساییه‌كان گیرابانه به‌ر ، ئه‌و تاوانه هه‌ر ئه‌نجام نه‌ده‌درا؟ خۆ به هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌كوژرێن ، له‌دادگا ماره كراون و گرێبه‌ستی هاوسه‌ریشیان بۆ ده‌ركراوه، ئه‌ی بۆچی ده‌كوژرێن و؟ كێ له كوشتن‌یان به‌رپرسیاره؟ ئایا دادگا ده‌توانێ زه‌مانه‌تی ئه‌وه بكات كه هه‌ر گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیری له لای ئه‌وانه‌وه تۆمار كرا، پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی نه‌كوژێت؟ به واتایێكی دیكه: له كوشتنی هه‌ر ژنێكدا كه گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریان له دادگا تۆمار كراوه ، دادگا هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی ده‌كه‌وێته سه‌رشان؟ خۆ ئه‌گه‌ر به‌وه تاوانباره كه به‌ر له بڕیاری دادگا ژنه‌كه‌ی ماره بڕیوه ، ئه‌وا كارێكی نا یاسایی كردووه‌و، یاسا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیه سزای بدات ، نه‌ك وه‌ك تاوانبار له كوشتنی ژنه‌كه سزا بدرێت. بۆچی دایك و باب و براو كه‌س و كاری كچه‌كه تاوانبار نین كه به‌ڕه‌زامه‌ندی و رێكه‌وتنی ئه‌وان ماره كراوه؟ به‌ڵام هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا و دایكی كچه‌كه بۆ (هاوڵاتی) ده‌ڵێت: (ئه‌وانیش ڕازی نه‌بوونه به‌و هاوسه‌رگیریه ، به‌ڵام پێداگری كچه‌كه‌یان ناچاری كردوون ڕازی بن و كچه‌كه‌یان به‌و كابرایه بده‌ن. ئه‌گه‌ر قسه‌ی دایكیشی ڕاست بێت و توانی به‌به‌ڵگه بیسه‌لمێنێ ، ئه‌وا ئه‌وانیش هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه تاوه‌كو به تاوانبار سه‌یر بكرێن؟ ئایا كچه‌كه خۆی تاوانباره كه بڕیاری داوه مێرد به كه‌سێكی له خۆی گه‌وره‌تر بكات، یان ژنێكی دیكه‌ی هه‌یه؟ پێم وانییه ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌ڵه بێت و ، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و شه‌رع و دابی كۆمه‌ڵگه‌دا بێت. كه‌واته: تاوانه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه كچه‌كه سه‌ر به‌هه‌وێ مێردی كردووه ، یان مێردی به كه‌سێك كردووه كه به‌ته‌مه‌ن له خۆی گه‌وره‌تره، یان له‌ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا شووی كردووه ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به بابهتێكهوهههیه كه تا ئێستا بۆ ئێمه ڕوون نییه. ئه‌وه نه‌بێت گوایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل كه‌سێكی تردا هه‌بووه ، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاری دادگا بین تاوه‌كو ڕاستی مه‌سه‌له‌كه ڕوون بێته‌وه‌و تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌سنیشان بكرێت. تێوه‌گلاندنی مامۆستای ئایینی له تاوانه‌كه و ناوهێنانی له ڕیزی تاوانباران ، زیاده‌ڕه‌ویه‌كی زۆره‌و گوناهێكی گه‌وره‌شه. بۆیه له به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایاندا ، پێم وایه زولم له‌و مامۆستا ئایینیه كراوه كه به ماره بڕینی ئه‌و ژن وپیاوه هه‌ستاوه ، چونكه له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌كو تاوانبار پێشان دراوه‌و داوای سزای بۆ كراوه، كه ئه‌و هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌داوه. خۆ ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنرا كه ئه‌و مامۆستا ئاینیه تاوانباره‌و به‌شێوه‌یێك له شێوه‌كان ده‌ستی له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه ، یاخود به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی و به‌بێ بڕیاری كچه‌كه، له‌یه‌كتری ماره كردوون، ئه‌وا پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت و ، نابێت هیچ كه‌سێك له‌سه‌رووی یاساوه بێت. |