پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (6/7/2010) كاتژمێر (5,30)ی خولهك له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵی كوتایه سه‌ر ماڵی زانای ئاینی و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای كۆنترۆڵ و خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری كۆنترۆڵ و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژپرێس و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی كۆنترۆڵ پرێس به‌ڕێز (م. نیازی هه‌ورامانی) له‌پێشدا خۆی به‌شێوه‌ی سواڵكه‌ر (فقیر) نیشان ده‌دات و پاش ده‌رچوونی به‌ڕێز (م. نیازی هه‌ورامانی) بۆ جارێكی تر كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ماتۆڕی یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی ناوبراو كه له‌به‌رده‌م ماڵی به‌ڕێزیان وه‌ستێنرابوو ده‌ڕفێنێت و پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی پلانه‌كه‌ی خۆی ده‌كێشێت به ئۆتۆمبێلێكداو ماتۆڕه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت, ده‌ست به‌جێ لایه‌نه ئه‌منی و په‌یوه‌ندی داره‌كان له‌و رووداوه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه, شایه‌نی باسه ئه‌وه بۆ چه‌ندین جاره به‌شێوه‌ی جیاواز هێرش ده‌كرێته سه‌ر به‌ڕێزیان. |